ئیَمه که باس له عه‌لمانیه‌تى حزبه عه‌لمانیه‌کانى کوردستان ده‌که‌ین، ده‌بىَ له به‌کارهیَنانى ئه‌و سیفه‌ته‌دا جیاوازى بکه‌ین له نیَوان ئه‌و حزبانه وه‌ک ئه‌و نوخبه رۆشنبیر و سیاسیه‌ى که دارێژە‌رى فیکر و سیاسه‌ت و گوتارى حزبه‌کانه و، له نیَوان ئه‌و حزبه وه‌ک بارسته‌یه‌کى کۆمه‌لاَیه‌تى که توێژیَکى دیاریکراو، زۆر تا که‌م، له هاولاَتیانى ئه‌م ولاَته له ده‌ورى خڕبوونه‌ته‌وه.
له راستیدا وه‌سفى عه‌لمانیه‌ت بۆ ئه‌و حزبانه له ئاستى یه‌که‌مدا به رێژه‌یه‌ک راست و بابه‌تییه، به‌لاَم له ئاستى دووه‌مدا زه‌حمه‌ته بتوانرىَ ئه‌و سیفه‌ته بکریَته پێناسه بۆ ئه‌و حزبه لانى که‌م له رووى عه‌لمانیه‌تى فه‌لسه‌فیه‌وه، چونکه به‌شى زۆرى ئه‌و خه‌ڵکه وه‌ک پرۆڕه‌یه‌کى عه‌لمانى-به مانا فه‌لسه‌فیه‌که‌ى- ئه‌و حزبه‌یان هه‌ڵنه‌بژاردوه، به‌ڵکو زیاتر وه‌ک پرۆژه‌یه‌کى رزگاریخوازى نه‌ته‌وه‌یى هه‌ڵیانبژاردووه بىَ ئه‌وه‌ى پیَیان وابىَ یان ئیقرارى ئه‌وه‌یان کردبىَ ئه‌م ره‌وته له ئایندارییان که‌م ده‌کاته‌وه.
ده‌کرىَ هه‌ندىَ که‌س وه‌ک عه‌لمانیه‌تیَکى عه‌فه‌وى یاخود سادە، به‌و مانایه‌ى که حزبیَکه داواى ئیلتیزاماتى دینییان لیَناکات، قبوڵیان بیَت، به‌لاَم ئه‌سته‌مه زۆربەیان وه‌ک عه‌لمانیه‌تیَکى فه‌لسه‌فى هه‌ڵیان بژاردبىَ، چونکه عه‌لمانیه‌تى فه‌لسه‌فى پرۆژه‌یه‌کى فیکرى و مه‌عریفییه و بۆ ناسین و په‌سه‌ندکردنى پیَویست به ئاستیَکى گونجاو له هۆشیارى فیکرى و مه‌عریفى هه‌یه که ره‌نگه لاى زۆریَک له جه‌ماوه‌ر ئه‌و ئاسته به‌دى نه‌هاتبىَ، زۆریَک له‌و جه‌ماوه‌ره هه‌ر نازانن عه‌لمانیه‌ت و فیکرى عه‌لمانى و مۆدیَرنه چین؟، زۆریَکیان-گه‌ر نه‌ڵیَین هه‌مووى- هیَشتا زۆر له رسوم و ئه‌رک و به‌رپرسیاریَتییه یاسایى و کۆمه‌لاَیه‌تیه‌کانى بەپێیَى شه‌رع په‌یڕه‌و ده‌که‌ن وه‌ک ژن و ژنخوازى و چاره‌سه‌رى کیَشه و ناکۆکیه‌کان و به‌شکردنى میرات و ماڵبه‌خشین و زه‌کاتدان و…هتد. لیَره‌شه‌وه‌یه کاتىَ ئیسلامیه‌کان به زمانى دین خه‌ڵک ده‌دویَنن گوتاره‌که‌یان کاریگه‌رى له‌سه‌ریان به‌جیَدیَڵیَ.
ئه‌گه‌ر عه‌لمانیه‌ت به کورتى و به ساده‌یى و به پیَى میانه‌ڕه‌وترین جۆرى، پیَناسه بکه‌ین به‌وه‌ى بریتیه له "خۆنه‌به‌ستنه‌وه به ئاینه‌وه له ژیاندا و داڕشتنى شیَواز و هه‌ڵسوکه‌وت و ره‌فتار به بىَ له‌به‌رچاوگرتنى هه‌ڵویَستى ئاین له‌و باره‌وه"، ئه‌وا مێژووى عه‌لمانیه‌ت بۆ قوولاَیى مێژوو نه‌ک بۆ ئه‌م سه‌دانه‌ى دووایى ده‌گه‌ڕیَته‌وه.
له مێژوودا و له دواکه‌وتووترین کۆمه‌ڵگه و سه‌رده‌مدا هه‌میشه خه‌ڵکانیَک هه‌بوون که ژیانى خۆیان له ڕیَر رۆشنایى ریَنوماییه ئاینیه‌کاندا ریَکخستووه، هه‌روه‌ها خه‌ڵکانیَکیش هه‌بوون که بیَباوه‌ڕ یان لانى که‌م ناپه‌یوه‌ست بوون به ریَنماییه ئاینیه‌کان و ته‌نیا عه‌قڵ و حه‌زى نه‌فس و به‌رژه‌وه‌ندیى تایبه‌تى خۆیان هه‌ڵیسوڕاندوون، به‌پیَى قورئان به‌شى زۆرى خه‌ڵک بیَباوه‌ڕن(وما اكپر الناس ولو حرصت بمۆمنین)، میَژووى پیَغه‌مبه‌ران مێژووى ململانیَى نیَوان ئه‌م دوو ره‌وته‌یه: ره‌وتى باوه‌ڕدار(الایمان)+ ره‌وتى بیَباوه‌ڕ(الکفر) و نامولته‌زیم (نامولته‌زیم له چه‌شنى قابیلى کوڕى ئاده‌م که گه‌رچى باوه‌ڕداریش بوو به‌لاَم بىَ ئیلتیزام بوو به فه‌رمانه خواییه‌کان و براکه‌ى خۆى-هابیل-ى کوشت، هه‌روه‌ها وه‌ک براکانى یوسف ێیَغه‌مبه‌ر، که گه‌رچى باوه‌ڕداریش بوون به‌لاَم کاره‌ساتیان به‌سه‌ر براکه‌یاندا هیَنا).
به‌لاَم ئه‌م عه‌لمانیه‌ته دیَرینه جیاواز بووه له‌م عه‌لمانیه‌ته‌ى ئیَستا، ئه‌و عه‌لمانیه‌ته دیَرینه –مه‌گه‌ر له حاڵه‌تى ده‌گمه‌ندا- ده‌نا عه‌لمانیه‌تیَکى عه‌فه‌وى و ساده بووه، به‌و مانایه‌ى که بىَ ئیلتیزامیه‌که‌ى به دینه‌وه پشت ئه‌ستوور نه‌بووه به بیرکردنه‌وه و لیَکدانه‌وه و پاساودانیَکى مه‌عریفى، به‌ڵکو بڕیاریَکى سادەكارنە و عه‌فه‌وى، یان له باشترین حاڵه‌تدا پشت ئه‌ستوور بووه به بیروباوه‌ڕیَکى ساده و نافه‌لسه‌فى، که تا ئه‌مڕۆیش ئه‌م ته‌رزه عه‌لمانیه‌ته به شیَوه‌یه‌کى به‌ربلاَو هه‌یه.
ئه‌و خه‌ڵکه موسڵمانه‌ى وه‌ک بۆماوه هه‌ڵگرى بیروباوه‌ڕى ئیسلامن و باوه‌ڕیان پیَیه‌تى و موفره‌ده‌کانى به پیرۆز داده‌نیَن به‌لاَم گوىَ به دین و دیندارى ناده‌ن، یان ته‌نها په‌رستشه ناسراوه‌کانى وه‌ک نوێژ و رۆڕوو ئه‌نجام ده‌ده‌ن، یان ته‌نیا له ره‌مه‌زاناندا ده‌یانکه‌ن، به کورتى به کرده‌وه بىَ موبالاتن به دین، هه‌ڵگرى ئه‌م جۆره عه‌لمانیه‌ته‌ن، كە عه‌لمانیه‌تیَکى عه‌فه‌وییه نه‌ک فه‌لسه‌فى، چونکه ئه‌و که‌سانه زۆرجار هه‌ر ناشزانن عه‌لمانیه‌ت چییه و بىَ ئیلتیزامیه‌که‌شیان دووره له هه‌ڵویَستى فه‌لسه‌فى، له‌به‌رئه‌وه‌یه زۆرجار به بیستنى وتاریَکى ئاینیى کاریگه‌ر (180) پله قه‌ناعه‌تیان ده‌گۆڕىَ و رووده‌که‌نه دیندارى.
ئیَستا به‌شى زۆرى بنکه‌ى جه‌ماوه‌رى حزبه عه‌لمانیه‌کان له کوردستان و ولاَتانى ئیسلامى له‌م جۆره عه‌لمانیانه‌ن، ئه‌و جۆره خه‌ڵکه، ئه‌گه‌رچى خۆیشیان به باوه‌ڕدار ده‌زانن به‌لاَم ناتوانن له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵیَک هه‌ڵبکه‌ن که داواى وابه‌سته‌بوونیان به ئه‌رک و ێیَداویستییه ئاینیه‌کانیانه‌وه لیَ بکات، هه‌ر ئه‌مه‌یشه ته‌نانه‌ت وا له سه‌رکرده‌کانى ئه‌و حزبانه‌یش ده‌کات که وا نیشان بده‌ن ئه‌وان له وابه‌سته دڵسۆزه‌کانن به ئاینه‌وه.
به‌لاَم ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ پێى ده‌وترىَ (عه‌لمانیه‌ت) عه‌لمانیه‌تیَکى فه‌لسه‌فییه نه‌ک عه‌فه‌وى، هه‌ڵویَستیَکى فیکرى و مه‌عریفییه به‌رامبه‌ر به بوون و ژیان و دین و ئه‌خلاق و سیاسه‌ت و…هتد، که ڤه‌ندین بیرمه‌ند و فه‌یله‌سوف و قوتابخانه‌ى فیکرى بۆ ماوه‌ى ڤه‌ندین سه‌ده کاریان تیَداکردوه تا گه‌لاَڵه‌بووه.
عه‌لمانیبوونى ئه‌و نوخبه رۆشنبیر و سیاسیه‌ى که عه‌قڵى داڕێژه‌ر و هه‌ڵسوڕیَنه‌ر و دامه‌زریَنه‌رى حزبه‌کانه له‌م جۆره عه‌لمانیه‌ته‌یه، ئیلتیزام نه‌کردنى ئه‌م نوخبه‌یه به ئاینه‌وه هه‌ر ئیلتیزامنه‌کردنه، به‌لاَم پاڵنه‌ر و هۆى ئه‌م ئیلتیزامنه‌کردنه‌ى نوخبه‌ى رۆشنبیر و سیاسى عه‌لمانى به دین، جودایه له پاڵنه‌رى ئیلتیزامنه‌کردنى خه‌ڵکه عامه‌که، چونکه نوخبه رۆشنبیره‌که بیرکردنه‌وه و قه‌ناعه‌ت و جیهانبینیه‌کى فه‌لسه‌فى واى لیَکردوه بىَ ئیلتیزام بىَ به دینه‌وه، به‌لاَم پابه‌ندنه‌بوونى خه‌ڵکه‌که ره‌نگه له‌به‌ر لیَنه‌بڕان یان بیَموبالاتى، یان هۆگه‌لیَکیترى نافه‌لسه‌فییه‌وه بیَ.