لە دایكبووى هەلەبجە-كوردستانى عيراق. نووسەر و روژنامەنووس، بایەخ بە بابەتە فیكرى و سیاسی و ئەخلاقی-ئینسانییەكان دەدات. سەدان وتار و ليكولینەوەى بە زمانەكانى كوردى و عەرەبی بلاو كردووەتەوە. تا ئيستە 7 كتيبی چاپ و بلاو كراوەتەوە، ئەوانیش: - مافى ئافرەت لە نيوان رەگەزسالارى و مروڤسالاریدا. - بەئایدیولوژیاكردنى ئاین. - جەدەلى ئیسلامى و عەلمانى. - ئەخلاق لە سیاسەتدا. -مروڤایەتیمان لە بوسەى ئایدیولوژیادا. - ئاین لە فیكرى مەسعود محەمەددا. - گوتارى ئاینى لەژير وردبیندا. *** *** *** عمر علي غفور، كاتب كردي من كوردستان العراق، من مواليد مدينة حلبجة. مهتم و كاتب بالقضايا الفكرية و السياسية و الانسانية، نشر له العديد من البحوث و الدراسات و المقالات باللغتين الكردية و العربية، بعضها على شكل كتب، حيث صدر له حتى الان 7 كتب باللغة الكردية.

الثلاثاء، 6 يوليو 2010

میدیاى ئازاد هەناسەى ئازادییە مەیخنكێنن

عومەر عەلى غەفور

ماوەیەكە شاڵاوێكى سەرەمڕ لە دژى میدیاى "ئەهلى"، "ئازاد"، "رەخنەگر" لە هەرێمى كوردستان و بە تایبەت لە هەندێ لە میدیا حزبیەكانەوە دەستى پێكردوە، كە لە هەوڵى ئەوەدایە لە رێى تۆمەتباركردنى ئەو میدیایە بە "بەرەڵایى"، "ناڕاستگۆیى"، "ناپیشەوەرى"، "بەكارهێنانى زمانى زبر" و "دەستى دەرەكى" شەقامى كوردى لێ دڵكرمێ بكات و سەرەنجام پاشەكشە بەو سەنگ و قورسایى و رۆڵەى ئەو میدیایە هەیەتى بكات.

ئەز لێرەدا بەهیچ شێوەیەك بەرگرى لەو كەموكووڕییانە ناكەم كە لە میدیاى ناسراو بە ئەهلى یاخود ئازاددا هەن. راستە ئەو میدیایە هەندێ جار زانیاریى نادروست و هەڵە بڵاو دەكاتەوە، لە خستنە رووى شتەكاندا زێدەڕۆیى دەكات، بەبێ بەڵگەى تەواو شتەكان دەخاتە روو، دەست وەردەداتە تایبەتمەندییە شەخسیەكان، جاروبار بەلانسى بێلایەنى لەدەست دەدات، دووریش نیە لێرە و لەوێ ئەم یان ئەو دەزگەى راگەیاندنى ئەهلى، یان لانى كەم بەشێك لە ستافەكەى، لەلایەن دەستى ناوخۆیى یان دەرەكیەوە بۆ مەبەستى تایبەت و ناپیشەوەری ئاراستە بكرێن، بەڵام هیچكات ئەم كەموكووڕییە سنووردارانە، بارتەقاى ئەو رۆڵە گەورە و مێژووییە نین كە ئەو میدیایە و میدیاكارەكانیان بینیویانە، لە شڵەقاندنى گۆمى مەیوى رۆژنامەگەریى كوردى و كاراكردنى میدیا و میدیاكاران، بۆ بینینى بەشێك لە رۆڵى پیشەوەرانە و نیشتمانییانەى خۆیان وەك دەسەڵاتى چوارەم، لە بەرامبەر دەسەڵات و رەخنە لێگرتن و لێپرسینەوە و بەرهەڵستیكردنى سیاسەت و پلان و بڕیارە نادروستەكان لە غیابى ئۆپۆزسیۆنێكى سیاسیى كارا لە ناوەندە سیاسییەكەدا.

ئەگەرچی ناتوانین نكولى لەوە بكەین كە سەرەتاكانى ئەو جمووجووڵە رەخنەگرانەیەى میدیاى ئازاد، لە هەناوى میدیا حزبیەكانەوە و لە نێو رۆشنبیران میدیاكارە زیندووەكانى نێو ئەو دەزگایانەوە چەكەرەى كرد، نەمانى شەڕى ناوخۆ و هێوربوونەوەى میزاجى جەنگاوەرەكانیش لە سەردەمى ئاشتیدا هۆكارى یاریدەدەر بوون بۆ گەشەكردنى ئەو بزاڤەى لە كۆتاییەكانى نەوەدەكاندا سەرى هەڵ دا، بە تایبەت دواى دەرچوونى رۆژنامەى هاوڵاتى و دواتریش ئاوێنە و ئەوانى تر، بەڵام ئەوەیش ناشارێتەوە كە ئەو میدیایە و میدیاكاران و كۆى ئەو نووسەر و رۆشنبیرانەى بە نووسین و هەڵوێستەكانیان پاڵپشتییان لەو بزاڤە كرد، رووبەڕووى كۆسپ و تەگەرە و فشار و ئەزیەتێكى زۆر بوونەوە تا توانییان لەسەر پێ بوەستن درێژە بەو رەوتە بدەن.

ئەو میدیایە، بە هەموو كەموكەسرییەكانیەوە و لەگەڵ هەموو تێبینییە بابەتییەكانیش لەسەرى، كە هەن، یەكێكە لە داینەمۆ بەهێزەكانى گەشەى دیموكراسی لە هەرێمى كوردستاندا و سەرمایەیەكى هزرى و رۆحیی ئەم كۆمەڵگەیەیە، كە ئەركى هەر خەمخۆرێكى جیدیى دیموكراسیەت ودەسەڵاتى چوارەم و مافى هاوڵاتى و بیرى ئازاد و دژەگەندەڵییە، بەوانەیشى لە ناو حزبەكان و دەسەڵاتدان، لە خەمى مانەوە و گەشەپێدانى ئەو ئەزموونە دەڵەمەیەى میدیاى ئازاددا بێ، ئەویش نە لەبەر خاترى چاوى كاڵى فڵان یان فیسارى بەرپرس یان میدیاكار لەو دەزگایانە، هەروەها نە بە ماناى پێداهەڵگوتنى ئەو میدیایە وەك ئەوەى گەیشتبێتە پلەى كەماڵ، بەڵكو لەبەر خاترى خودى ئەزموونەكە، هاوكات بۆ تەرشیدكردن و رەخنەلێگرتنى كەموكەسرییەكانی، بەمەبەستى تێپەڕاندنیان.

ئەز نە رۆژێك لە نێو ئەو میدیایانە كارم كردووە، نە لەگەڵ هەڵسوڕێنەرانیشیدا سەروساختەى ئەوتۆم هەیە، تەنیا وەك نووسەرێك جاروبار وتارم لە هەندێكیاندا بڵاو كردووەتەوە، بەڵام لە دەرەوەى ئەو دەسەڵاتە نیمچە رەهایەى دەسەڵات و حزبە باڵادەستەكان بەسەر تەواوى بوارەكانى ژیانى كۆمەڵگەیاندا هەیانە و ئەوەى بیانەوێ دوور لە هەر چاودێرێكى نیشتمانیى بوێر كردوویانە و دەیانەوێ تا قافى قیامەتیش درێژەى پێ بدەن، تەنیا ئەو میدیایە بووە كە هەناسەیەكى لێوە بدرێ و دەنگێكى ناڕەزایى لێوە بەرز بكرێتەوە و چاودێریەكى مەعنەوى سیاسەت و پلانەكانى دەسەڵات و حزبەكان بكات.

چەندین دۆسیەى وەك قاودانى بەرتەسككردنەوەى ئازادیى كارى رۆژنامەنووسی و گرتن و ئازاردانى رۆژنامەنووسان، هەمواركردنى یاساى كارى رۆژنامەوانی لە هەرێمى كوردستان لە بەرژەوەندیى بەرفراوانتركردنى ئازادیى كارى رۆژنامەنووسی لە ساڵى 2008، گەشەپێدانى رۆشنبیریى شەفافیەت و دژە گەندەڵى و بێزراندنى گەندەڵكاران لە شەقامى كوردیدا و فشار خستنە سەر حكوومەت بۆ بەدواداچوونى ئەو كێشەیە، ئاشكراكردن و قسەلەسەركردنى سەودا گوماناوییەكەى نێوان وەزیرى سامانە سروشتییەكانى هەرێم و كۆمپانیاى DNOى نەرویجى، ئاشكراكردنى چەندین حاڵەتى گەندەڵى ئیدارى دارایى لە دامودەزگاكانى حكوومەت و حزبدا، وروژاندنى دۆسیەكانى فایلدارانى بەعس و ئەنفالچییانى كورد و ئازادكردنى تاوانبارانى كیمیابارانى هەڵەبجە لەلایەن گەورە بەرپرسانى هەرێمەوە، بۆ یەكەم جار لایەن میدیا ومیدیاكارانى ئەهلیەوە وروژێنران.

هەر میدیایەك ئەمانە و هاوشێوەی ئەم كارانەى كردبێ، خزمەتێكى زێڕینى بە كۆمەڵگەى كوردى و هزرى دیموكراسییانە كردووە و شایانى ئەوەیە سوپاس بكرێ، یان لانى كەم كار بۆ لاوازكردنى نەكرێ.

ئەگەر دەگوترێ ئەو میدیایە سەقەتاتى زۆرە و میدیایەكى پێگەیشتوو نییە، ئاخر خۆ ئەو دەسەڵاتەیش كە ئەو میدیایە رەخنەى لێ دەگرێ سەقەتاتى لەو زیاتر نەبێ كەمتر نییە. كەواتە لە خراپترین باریدا میدیاى ئەهلى كاردانەوەى سیستمێكى حوكمڕانیى سەقەتە و كورد وتەنى كاڵا بەقەد باڵایە.

دواى نزیكەى 20 ساڵ هێشتا شكستەكانى حكوومەتى هەرێم، بەو هەموو خیبرە و توانا مادى و بەشەریی زەبەلاحانەى لەپشتیەوەن، بەوە دەدرێتەوە كە ئەزموون و ساوایە. بە هەمان پێوەر میدیاى ئازادیش، كە تواناكانى چ لە رووى مادى و چ لە رووى سەرمایە مرۆییەكانەوە سنووردارن، مافى ئەوەى هەیە پاساوى هەڵەكانى خۆى بداتەوە بەوەى هێشتا ئەزموونەكەى ساوایە و "لە پڕێ نابێتە كوڕێ".

لەبەرئەوە هەر هەوڵێكى سیستماتیك بۆ پاشەكشەپێكردن و لەقاڵبدانى ئەو میدیایە، كوشتنى ئەو هەناسە رەخنەگرانە روو لە گەشەیەیە كە لە میدیاى كوردیدا هەیە و زیندویەتیەكى پێ بەخشیوە و لە مەوداى دوور و نزیكدا خزمەت بە ئەزموونى سیاسی خۆ بەدیموكراسیزانى هەرێمى كوردستانیش دەكات.

الاثنين، 3 مايو 2010

دایەلۆگى عەقڵانى و كراوە لەباریدایە بازنەى پەنابردن بۆ سوكایەتی بەرتەسك بكاتەوە

عومەر عەلى غەفور
رەخنە وەك سوتەمەنییە بۆ رەوڕەوەى ژیانى مرۆڤ و كۆمەڵگە، كە واى لێ دەكات بەردەوام لە كارژفڕێدان و نوێبوونەوە و بەرەوپێشچووندا بێ و بە دیار شت و سیستم و میكانیزم و ئاستە بۆماوەكانیەوە دۆش دانەمێنێ و وەك میراتێكى پیرۆز و دوا وێستگەى مومكین كە بكرێ عەقڵى مرۆڤ پێی بگات، تەماشاى نەكات و نەبێتە پاسەوان و پێشمەرگەیان.
ناكرێ ئێمە لە هیچ بارێكدا رێ لە رەخنە بگرین، چونكە بەوە بڕیارى بە بەردبوون لەسەر خۆمان دەدەین. ئەمە تەنانەت ئاینیش، كە قووڵترین ریشەى لە ناخى مرۆڤە ئایندارەكاندا هەیە، دەگرێتەوە، ئیدى شتەكانى تر دەبێ رەخنەلێگرتنیان لە ئاسایى ئاساییتر بێ.
ئاین بۆ مرۆڤ هاتووە، پێش لە هاتنى ئاینەكان مرۆڤ هەبووە، لە غیابى ئاینەكانیشدا مرۆڤ هەر هەیە. دەكرێ دواى سەدان ساڵ لە باڵادەستیى ئیسلام یان مەسیحیەت یان هەر ئاینێكى تر لە كۆمەڵگەیەكدا، ئەو ئاینە لەو كۆمەڵگەیەدا بپوكێتەوە یان باڵادەستی لەدەست بدات، ئەوەیش زۆر رووى داوە، بەڵام مرۆڤەكان هەر دەمێنن و بەئاسایى درێژە بە ژیانى خۆیان دەدەن. رەنگە مرۆڤ بەبێ هیچ ئاینێك بژى، بەڵام ئاین بەبێ مرۆڤ ناژى و نامێنێ.
كەواتە مرۆڤ یەكەم و ئاین دووەمە، رەنگە هەر لێرەشەوە بووبێ هەندێ لە بیرمەندانى ئیسلامیش گوتویانە "صحە الابدان اولى من صحە الادیان" وات ساخلەمیى جەستەكان لە ساخلەمیى ئاینەكان لەپێشترە.
كەواتە مادام رەخنە بۆ مرۆڤ گرنگ بێ، دەبێ ئاینیش ئەمە قبوڵ بكات، ئەگینا پەراوێز دەكەوێ و ئەمڕۆ بێ یان سبەى، تۆزى بێنازى لێ دەنیشێ.
ئەمڕۆ قبووڵكردنى رەخنەگرتن لە ئاین لاى شوێنكەوتوانى هەندێ لە ئاینەكان ئاسایى بووەتەوە، بەڵام لاى كۆمەڵگەى موسڵمان هێشتا نەك رەخنە لە جەوهەرى ئاینەكە و لە بنەما فەلسەفییەكانى، بگرە رەخنەگرتن لە زۆر بیروبۆچوونی مێژووییش، كە بەرهەمى عەقڵى زانا موسڵمانەكانن و بەشێكى بونیەوى نین لە دینەكە، رەخنەلێگرتنیان بووەتە بڤە و ئەنجامدەرى بەر نەفرەت دەكەوێ.
ئایا ئاین لەمە بەرپرسە یان عەقڵى موسڵمانان؟ ئایا دەقە تەئسیسییەكانى ئیسلام (قورئان و فەرموودە) شتێكى وایان تێدایە كە بیركردنەوەى رەخنەگرانە لە ئاست ئاینەكەدا قەدەغە بكات؟
ئەز كە نزیكەى 25 ساڵە وەك ئەویندارێكى ئیسلام و پەیامەكەى كارم كردووە و لێى كۆڵیومەتەوە و سەردەمێك وەك هەر موسڵمانێكى وابەستە بە ئاین لە ناخەوە بە رەخنەلێگرتنى ئیسلام و تەنانەت هەندێ جار لە بە رەخنە لە شتە مێژووییەكانیشى نیگەران و برینداربووم، لەو باوەڕەدام ئەوەى واى كردووە عەقڵى ئیسلامیى ئێمە هێندە دژ بە هەر نەفەسێكى رەخنەگرانەبێ نەك تەنیا لە دینەكە بگرە لە زۆر لە شتە مێژووییەكانیشى، ئەو كەلتوورە دواكەوتووەیە كە لە سەردەمى پاشەكشەى عەقڵ و شارستانیەتیى ئیسلامییەوە، كە لە سەدەى پێنجەمى كۆچییەوە دەست پێ كردوە و هەر دەستبردنێكى رەخنەگرانە بۆ ئەو كەلەپوورەى بۆمان ماوەتەوە بە بڤە و مەترسی زانراوە، بۆمان ماوەتەوە، نەك خودى ئاینەكە.
واتە ئەو پاسەوانیكردنەمان پاسەوانیكردن نیە لە ویستى ئاینەكە بەقەدەر ئەوەى پاسەوانیكردنە لە ویستى كەلتوورێكى مێژوویى دواكەوتوو، هەر ئەوەیش واى كردووە نەتوانرێ بۆ ماوەى سەدان ساڵ نوێگەرییەك لە بیر و جیهانبینیى ئیسلامیدا بێتەكایە و هەموو بیركردنەوە نوێ و هاوچەرخەكان زیاتر جووینەوە و میكیاژدانەوەى بیروبۆچوونەكانى پێش خۆمان بن.

ئیسلام سیستمێكە لە بیروبۆچوونى فەلسەفى و ئەخلاقى و سلوكی، لە بەرامبەر دەیان سیستمیدیكەى جۆراوجۆر كە لە دنیادا هەن چ ئاینى ئاسمانى بن یان فەلسەفەى بەشەرى، بۆیە مافى هەر تاكێكى هۆشمەندە، جا لە بنەماڵەیەكى موسڵمان بێ یان غەیرە موسڵمان، بیر لە بنەماكانى ئەو سیستمە بكاتەوە، هەڵیانسەنگێنێ و لە بناغە مەنتیقییەكانیان رامێنێ، ئەنجا هەڵوێستى خۆى لەبارەیانەوە، بەباوەڕپێهێنان، یان نەهێنان دیارى بكات.
ئەمە سەرەتایترین مافى مرۆڤە لەبەرامبەر هەر ئاینێكى دنیادا. هەموو ئاینێكیش لە سەرەتادا بەم شێوەیە مامەڵەى كردووە. ئەوەتا لە قورئاندا دەیان رەخنە و گومانى بێباوەڕەكان لەبارەى حەقیقەتى پەیامە نوێیەكەوە تۆمار كراون:

(أَمْ ێقُولُونَ افْتَرَاهُ قُلْ إِنِ افْتَرَیْتُهُ فَڵا تَمْلِكُونَ لِی مِنَ اللَّهِ شَیْئًا){الأحقاف/8}.


- أَمْ ێقُولُونَ افْتَرَى عَڵى اللَّهِ كَذِبًا..{الشورى/24}.

- أَمْ ێقُولُونَ شَاعِرٌ نَّتَرَبَّصُ بِهِ رَیْبَ الْمَنُونِ {الطور/30}.

- أَمْ ێقُولُونَ تَقَوَّڵهُ بَل لَّا یُؤْمِنُونَ {الطور/33}.

- أَمْ ێقُولُونَ بِهِ جِنَّەٌ بَلْ جَاءهُم بِالْحَقِّ وَأَكْثرُهُمْ لِلْحَقِّ كَاڕهُونَ){المؤمنون/70}.

-..َیقُولُ الذِینَ كَفَرُواْ إِنْ هَذَآ إِلاَّ أَسَاطِیرُ الأَوَّلِینَ) {الأنعام/25}.

ئەعرابی هەبووە راشكاوانە بەپێغەمبەرى گوتوە "لەو دابەشكردنەدا دادگەر نەبوویت". هەبووە ملیوانى كراسەكەى پێغەمبەرى بە توندى راكێشاوە تا ئەو رادەیەى لاملى سوور بووەتەوە، بەبێ ئەوەى ئەو تەكفیریان بكات.
بەڵام دواى چەند سەدەیەك واى لێ دێ لە پرۆسەى گفتوگۆكردن و قبوڵكردنى ئایندا ئیرادەى مرۆڤ سەلب دەكرێ و ئاین وەك هەر كەلەپوورێكى نەتەوەیى بە میرات بۆ وەچەكانى دواتر دەگوێزرێتەوە و خۆشی بێ و ترشی بێ موسڵمانە، دیارە ئەمە تەنیا تایبەتى ئاینى ئێمە نیە و لە هەموو ئاین و مەزهەبەكاندا هەر وایە.
ئاین بەهیچ شێوەیەك لەو سەلبكردنى ئیرادەیەى مرۆڤ بەرپرس نیە و هەر مرۆڤێك كە گەیشتە تەمەنى پێگەیشتن و هۆشى پژا، بەچاوپۆشین لەوەى باوان و كۆمەڵگەكەى هەڵگرى چ ئاینێكن، مافى ئەوەى هەیە بە بیركردنەوە و هەستى تایبەتى خۆى ئاین و رێبازەكان بپشكنێ و بڕیارى شوێنكەوتن یان نەكەوتنیان بدات، هەر بەوەیش بنەماى بەرپرسیاریەتى (تەكلیف) واتاى دەبێ، ئەگینا وەك چۆن بەپێى ئایەتى "الا من استكره وقلبه مگمئن بالایمان" كوفرێك بە زۆر مرۆڤ بیكات لەسەرى حسێب ناكرێ، ئیمانێكیش بەزۆر لەسەرى فەرز بكرێ بایەخى نابێ، بەتایبەت كە قورئان راشكاوانە دەڵێ زۆركردن لە ئایندا نییە "لا اكراه فی الدین".
لێرەوە دێمە سەر ئەسڵى مەبەست و دەڵێم بەشێك لە بەرپرسیاریەتیى ئەوەى هەندێ لە نووسەرانى عەلمانى یاخود نەیار بە ئاین ناوبەناو دەیكەن و تێیدا بەم یان بەو شێوە سوكایەتى بە پیرۆزییە ئاینییەكانى موسڵمانان دەكەن، دەكەوێتە ئەستۆى ئەو كەلتوورە دواكەوتووە ئاینییە، كە دەرگاى گفتوگۆى زانستى و بابەتییانەى لەبارەى پرسە ئاینیەكانەوە لە نەیارانى ئاینەكە قفڵ داوە، بۆیە بەو سەلبكردنە تا دێ زیاتر پەنگ دەخۆنەوە تا دواتر ئەو هەستە لە شێوەى پەرچەكردارێكى ناعەقڵانى و تووڕەدا خۆی بەرجەستە دەكات و قاڵبى سوكایەتى وەردەگرێ.
مرۆڤ كاتێ بوارى تەعبیر لەخۆكردنى ئازادانە و عەقڵانى نەبوو، لە ناخى خۆیدا پەنگ دەخواتەوە تا دەگاتە ئاستى پڕ بوون، ئەو جا لێى دەڕژێ و بەشێوەیەكى ناعەقڵانى و توندڕەوانە گوزارشتى لێ دەكات.
رێنەدان بەخۆدەربڕینى ئازادانە، تەنیا زیانەكەى ئەوە نییە كە ئەو لایەنە كپكراوە پەرچەكردارى ناعەقڵانى و توندڕەوانەى دەبێ، بەڵكو وا دەكات لایەنى كپكەریش وەك لایەنێكى لاواز لە بەرامبەر روبەڕوبونەوەى عەقڵانیى تەوژمەكان دەربكەوێ و كپكراوەكان وا هەست بكەن كە ئەوان لە ترۆپكى هێز و داهێناندان و هەر لەبەرئەوەیشە هێزە ئاینییەكە لە حزور و ئازادییان دەترسێ.
ئەمە جگە لەوەى زۆر جار دروستكردنى هەڵا لەسەر كتێبێك هێندەى زیان بەو كتێبە و نووسەرەكەى و تەوژمەكەى دەگەیەنێ، زیاتر لەوە سوودى پێ دەگەیەنێ، چونكە رەواجێكى پێ دەدا كە رەنگە لە رووى ناوەرۆكى زانستى و ئیبداعیەوە ئەو نرخەى نەبێ. سەلمان روشدى بە فتواكەى ئیمام خومەینى ناوبانگێكى پەیدا كرد كە شایستەى نەبوو، كتێبەكەى تەسلیمە نەسرین بەهۆى هەڵاى زانا ئاینیەكانى بەنگلادیشەوە نەسرینى كردە ئەفسانەیەكى سەردەم، وێنە كاریكاتێرییەكانى دانیمارك بەهۆى خۆپیشاندانەكانەوە سەدان جار لەوەى رۆژنامە دانیماركییەكە چاوەڕێى دەكرد رەواجى پەیدا كرد، كە ئەوەیان بە ملیاران دۆلار رێكلام بۆ نەدەكرا. گۆڤارى وێران بەم هەڵایەى لەسەرى دەكرێ رەواجى پەیدا كردوە و ئەوانەیش دژینى حەز دەكەن بیبینن.
ئەمە جگە لەوەى لەو هەرایانەدا ئاینداران وەك میراتگرانى دادگەى پشكنین و ئەوانەى بە سوكایەتیكردن تۆمەتبار دەكرێن وەك میراتگرانى گالیلۆ و كۆپەرنیكۆس و هاوشێوەكانیان دەخرێنە روو، لەكاتێكدا نە ئەوانەى یەكەم خۆیان بە رێگر لە ئازادیى دەربڕین و داهێنان و دژى جوانیەكان دەزانن، رەنگە نە ئەو مادانەیش كە هەڵاكەیان لەسەر دروست دەكرێ لە رووى ئەدەبى و ئیستاتیكییەوە هێندە داهێنەرانە و نەمر بن كە شایستەى ئەو ناوبانگە بن كە بۆیان دروست دەكرێ.
بەندە لە لێكۆڵینەوەیەكدا لەسەر گوتارى ئاینیى رۆژانى هەینى كە چەندین ساڵە كارم بۆ كردووە و چاوەڕێ دەكرێ بەم نزیكانە بكەوێتە بازاڕ، ئەوەم گوتوە كە مامۆستایانى ئاینى لە هەموو كەسێك زیاتر پێویستیان بە ئازادیى دەربڕین هەیە، چونكە ئیشى ئەوان قسەكردن و رادەربڕینە، لەبەرئەوە دەبێ ئەوان لە هەموو كەس زیاتر سەرسەختانە داكۆكى لە ئازادیى دەربڕین بكەن ئەگەر دژى بیروبۆچوونى خۆیشیان بێ، بەپێچەوانەوە ئەگەر ئەوان داواى زمانبڕینى ئەوانە لە دەسەڵات بكەن كە جیاواز لە خواستى ئەوان بیر دەكەنەوە، دوور نییە رۆژێك بێ هەر لەسەر زمانیان مقەستى دەسەڵات بە زمانى ئەوانیش بگات.
دیارە شەڕى تەوژمە ئایدیاییە جیاواز و ناكۆكەكان كۆتایى نایە، بەڵام ئەركى ئێمەیە ئەو شەڕە لە شەڕێكى كێوى و بەدەوییەوە بكەینە شەڕێكى ماڵیى و شارستانى. ئەو زمانەى لە چەند رۆژى رابردوودا لە مشتومڕى هەندێ لە وتارخوێنەكان و چەند یەكگرتوویەك لەلایەك و هەوادارانى سیكیولاریزم لەلایەكیترەوە بەكار هات، بەداخەوە زمانى گفتوگۆى تێپەڕاند بۆ زمانى شەڕ و داشۆرین، زیاتر لە شەڕێكى كێوى دەچوو تا شەڕێكى مەدەنى. زیاتر لە تەقینەوەى گڕكانێكى پەنگخواردوو دەچوو كە ئاگر و زیخ و بەرد و دووكەڵى بەرووى ئەویتردا دەكرد، نەك لە گفتوگۆیەكى هێمنانەى دوو تەوژمى فیكرى كە باوەڕیان بەفرەفیكرى و نیسبیەتى حەقیقەت هەبێ.
ئێمە بەسازكردنى زەمینەى گفتوگۆیەكى عەقڵانى و كراوە لە نێوان تەوژمە فیكریە جیاوازەكاندا، دەتوانین كوانووى هەناوە داخبوەكان سارد بكەینەوە و لەرێى رێگەدان بە رەخنەى جیدى، بازنەى پەنابردن بۆ سوكایەتیكردن تەسك بكەینەوە.
سروشتى زمانى رەخنە و زمانى سوكایەتیكردن، ئەگەرچى لێكچوونیشیان هەبێ، بەڵام زۆریش تایبەت و لێك جیاوازن.
لە رەخنەدا زمانى زانست و مەنتیق بەكار دەهێنرێ كە سەنتەرى بیركردنەوەى مرۆڤ، واتە عەقڵ، دەدوێنێ و زۆر بە كەمى دەبێتە هۆى وروژاندنى مرۆڤ و كاردانەوەى توند لە دژى وروژێنەرەكە، بەڵام زمانى سوكایەتیكردن، وەك جوێندان و گاڵتەپێكردن، زمانێكى زیاتر بازاڕییە و سەنتەرى هەست و سۆزى مرۆڤ، واتە دڵ ، دەپێكێ و دەیوروژێنێ و تەنانەت كار لە تواناى عەقڵیش بۆ بیركردنەوەى مەنتیقى لاواز دەكات و وا لە كەسى وروژاو دەكات كاردانەوەى توند و حساب بۆ نەكراوى لە بەرامبەر ئەو وروژاندنە هەبێ.

الأحد، 25 أبريل 2010

بەپێى ئەنجامى هەڵبژاردنەكان، حزبەكانى هەرێمى كوردستان لە گەشە وەستاون

عومەر عەلى غەفور

بەپێى ئەنجامى كۆتایى هەڵبژاردنەكانى پەرلەمانى كوردستان لە 25 تەموزى 2009دا، ژمارەى ئەو كەسانەى دەنگیان دابوو 1 ملیۆن و 816 هەزار و 293 كەس بوو، تێیدا لیستی كوردستانی (لیستى هاوبەشى پارتى و یەكێتى) 1ملیۆن و76 هەزار و 370 دەنگ، لیستی گۆڕان 445 هەزار و 24 دەنگ، لیستى خزمەتگوزارى و چاكسازى (4 حزبەكە) 240 هەزار و 840 دەنگ، بزوتنەوەى ئیسلامى 27 هەزار و 147 دەنگ، لیستى ئازادى و عەدالەتى كۆمەڵایەتى 15 هەزار و 28 دەنگیان بەدەست هێنا.

هەر بەپێى زانیارییەكانى كۆمسیۆن لە هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراقدا لە 7 ئادارى 2010، لە سێ پارێزگاكەى هەرێم 1 ملیۆن و 938 هەزار و 754 كەس دەنگیان داوە، لەوانە 11 هەزار و 432 دەنگیان بۆ چەند لیستێكى دەرەوەى چوار لیستە سەرەكییەكەى هەرێم (هاوپەیمانى، گۆڕان، یەكگرتووى ئیسلامى، كۆمەڵى ئیسلامى) چووە.

لەم هەڵبژاردنەدا هاوپەیمانیى كوردستان (لیستى دوو حزبە سەرەكییەكە و 10 حزبیترى بچووكى هەرێم) 1 ملیۆن و 142 هەزار و 37 دەنگ، گۆڕان 425 هەزار و 784 دەنگ، یەكگرتوو 214 هەزار و 213 دەنگ، كۆمەڵ 144 هەزار و 996 دەنگیان هێناوە.

لە بەراوردكردنێكى خێراى ئەنجامى هەردوو هەڵبژاردنەكەدا دەردەكەوێ هەندێ لیست دەنگەكانیان كەمى كردووە، هەندێكیان وەستاون و هەندێكى تریشیان بە ژمارە دەنگیان زیادى كردوە، بەڵام بە بەراورد لەگەڵ چەند ساڵ لەمەوبەریان بە رێژە كەمیان كردووە، یان بەشێوەیەكى زۆر لاواز زیادیان كردوە.

لیستى هاوپەیمانى لەم هەڵبژاردنەدا 65667 دەنگى زیاد كردووە، بەڵام ئەگەر ئەو دەنگانەى ژمارەیەك لەو 10 حزبەى نێو لیستەكە لە هەڵبژاردنەكەى 25-7دا بەجیا لە لیستى كوردستانى بەدەستیان هێنابوو، بۆ دەنگەكانى لیستى كوردستانى زیاد بكەین، بەنَزیكەیى هەمان ژمارە دەردەچێ. (حزبە بچوكەكانى ناو لیستى هاوپەیمانى 72 هەزار و 137 دەنگیان هێنابوو. یەكێتى و پارتى پێكەوە 1 ملیۆن و 69 هەزار و 894 دەنگن پارتى671 هەزار و 965 دەنگ، یەكێتى 397 هەزار و 929 دەنگ-ئەم بڕگەیە تەنیا لاى خۆم زیاد كراوە).

لە هەڵبژاردنەكەى پەرلەمانى كوردستاندا بزوتنەوەى ئیسلامى 27147 دەنگ، لیستى ئازادى و عەدالەتى كۆمەڵایەتى 15028 دەنگ، یەكێتیى نەتەوەیى دیموكرات 1859 دەنگ، لیستى توركمانى هەولێر 5 هەزار 106 دەنگ، پارتی كرێكاران و رەنجدەرانی كوردستان 3178 دەنگـى بەدەست هێنابوو، كە كۆى هەموویان دەكاتە 52 هەزار و 318 دەنگ.

بەم پێیەش لیستەكە تەنیا 13349 دەنگ زیادى كردوە.

خۆ ئەگەر دەنگەكانى هەر یەك لە حزبى سۆشیالیست و حزبی زەحمەتكێشان-ئایندەیش حسێب بكەین، كە لە هەڵبژاردنى پەرلەمانى كوردستاندا لەگەڵ لیستى هاوبەشى 4 حزبەكە دابەزین و 3 كورسییان بەركەوت، كە زیاتر لە 40 هەزار دەنگى دەویست، ئەو كاتە لە باشترین باردا دەتوانرێ بگوترێ لیستى هاوبەشى دوو حزبە سەرەكییەكەى كوردستان هەمان ژمارەى هەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەى هەرێمیان هێناوە.

ئەگەر هەردوو حزبیش بەجیا حسێب بكەین، دەبینین پارتى دیموكراتى كوردستان لە سێ پارێزگاكەى هەرێم 671 هەزار و 965 دەنگى هێناوە، كە دەكاتە 34.65%ى دەنگەكان. هەروەها یەكێتیى نیشتمانیى كوردستان 397 هەزار و 929 دەنگى هێناوە، كە دەكاتە 20.52%ى كۆى دەنگەكانى هەرێم.

لە هەڵبژاردنەكەى 1992، كە 993 هەزار دەنگدەر تێیدا بەشدار بوون، پارتى 428 هەزار و 339 دەنگ (44.55%ى دەنگەكان) و یەكێتى 423 هەزار و 682 دەنگ (44.03%ى دەنگەكان)ى بەدەست هێنابوو.

بەم پێیە یەكێتى لە رووى جەماوەرییەوە چ لەسەر ئاستى كۆى دەنگەكانى كوردستان و چ لەسەر ئاستى ئەو ئەو رێژەیەى خۆى لە 1992 هێناویەتى زیاتر لە 50% پاشەكشەى كردووە، هەرچی پارتیشە لەسەر ئاستى كۆى دەنگەكانى كوردستان زیاتر لە 10% و لەژاو رێژەى دەنگەكانى خۆیشى لە 1992، زیاتر لە 20% پاشەكشەى كردووە و ئەگەر بەپێى ئەو رێژەیەى 1992 بوایە دەبوو ئێستە زیاتر لە 850 هەزار دەنگى بهێنایە.

پارتى لەسەر ئاستى كۆى ەنگەكانى كوردستان نێزیكەى 10%، پاشەكشەى كردوە، بەڵام لەسەر ئاستى رێژەكەى خۆى لە ساڵى 1992 ( كە 44.55% بوو) نێزیكەى 22% پاشەكشەى كردوە. هەرچی یەكێتییە لەسەر ئاستى كۆى دەنگەكانى كوردستان نێزیكەى 24% و لەسەر ئاستى رێژەكەى خۆى لە ساڵى 1992 (كە 44.03% بوو) زیاتر لە 50% پاشەكشەى كردوە.

- لیستى بزوتنەوەى گۆڕان بەسەرۆكایەتیى نەوشیروان مستەفا، لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەى عێراقدا 19 هەزار و 240 دەنگ كەمترى هێناوە لەو دەنگانەى لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەى هەرێمدا بەدەستى هێنا، لەكاتێكدا بەرپرسانى لیستەكە چاوەڕێ بوون ئەنجامەكانیان لەم هەڵبژاردنەى دوایدا لەوەى پێشوو باشتر بێ.

- هەردوو حزبە ئیسلامییەكە، یەكگرتووى ئیسلامی و كۆمەڵى ئیسلامی، ئەگەرچی ژمارەى كورسییەكانیان لە پەرلەمانى عێراق بە 6 كورسی مایەوە و زیادى نەكرد، لەكاتێكدا خۆیان پێشبینیى بەدەستهێنانى زیاتر لە 10 كورسییان دەكرد، بەڵام ژمارەى دەنگەكانیان بەراورد لەگەڵ هەڵبژاردنەكەى هەرێم لە تەمووزى 2009، پێكەوە 118 هەزار و 369 دەنگ زیادى كردوە.

ئەم ئەنجامە بەلاى هەردوو حزبەكە و بەلاى چاودێرانیشەوە ئەنجامێكى چاوەڕوانكراو نەبوو، بەتایبەت دواى ئەوەى لە هەڵبژاردنە پەرلەمانیەكەى هەرێمدا، كە تەنیا 7 مانگ پێشتر بوو، ئەو دوو حزبە تووشى شكستێكى گەورە هاتن و ژمارەى كورسییەكانیان لە 15 كورسییەوە بۆ 10 كورسی دابەزى، لە كاتێكدا پێش هەڵبژاردنەكە پێشبینى بەدەستهێنانى زیاتر لە 20 كورسیان دەكرد.

بەڵام ئایا ئەو چەند مانگە بایى ئەوە دەبێ هەر حزبێك ژمارەى هەوادارانى بەو رێژە زۆرە زیاد بكات، بەتایبەت كە لەو ماوەیەدا ئەو دوو حزبە چالاكی و پرۆژەیەكى سیاسی، ئابورى، كۆمەڵایەتیى هێندە گەورە و بەرچاویان نەبووە بەو شێوەیە كار لە گۆڕەپانەكە بكات؟

ئەگەر چەند ساڵێك بگەڕێینە دواوە بۆ هەڵبژاردنەكانى پێشترى هەرێم و عێراق رەنگە وێنەكە زیاتر روون ببێتەوە.

* یەكگرتووى ئیسلامى:

لە هەڵبژاردنى شارەوانییەكانى سلێمانى لە ساڵى 2000دا كاندیدى یەكگرتوو بۆ سەرۆكى شارەوانیى سلێمانى (وشیار رەسوڵ)، رێژەى 17.53%ى دەنگەكانى ئەو شارەى بەدەست هێناوە، كە 44 هەزار و 449 دەنگ بووە، كە ئەم رێژەیە لە ژمارەى دەنگەكانى پارێزگاى سلێمانى لە هەڵبژاردنەكەى پەرلەمانى عێراقدا، كە 833 هەزار و 631 دەنگە، دەكاتە زیاتر لە 140 هەزار دەنگ، ئەمە لە كاتێكدا یەكگرتوو 103 هەزار و 188 دەنگى هێناوە، كە دەكاتە نێزیكەى 12%ى دەنگەكان.

واتە دەنگەكانى ئەو حزبە لە سلێمانى، دواى 10 ساڵ، بەرێژە دابەزیوە.

هەروەها لە هەڵبژاردنى شارەوانیەكانى هەولێر لە ساڵى 2001، (زوهێر محەمەد ئەمین) كاندیدى یەكگرتوو بۆ سەرۆكى شارەوانیى هەولێر 52 هەزار و 183 دەنگى لە كۆى 422 هەزار و 912 دەنگ بەدەست هێنا، كە دەكاتە 12.33%ى دەنگەكان، هەروەها یەكێك لە كاندیدەكانى (ئوسامە جەمیل) 60 هەزار و 50 دەنگى بەدەست هێنا، كە دەكاتە زیاتر لە 14%ى دەنگەكان.

بەڵام لەم هەڵبژاردنەى دوایدا یەكگرتوو لە كۆى 680 هەزار و 408 دەنگى هەولێر، 51 هەزار و 56 دەنگى هێناوە، كە دەكاتە 8.2%ى دەنگەكان، كە ئەگەر بەپێى رێژەكەى 2001ى بهێنایە، دەبوو لانى كەم زیاتر لە 80 هەزار دەنگى بهێنایە.

تەنانەت ئوسامە جەمیل، كاندیدى ژمارە (1)ى یەكگرتوو لە هەولێر لەم هەڵبژاردنەدا، كە لە هەڵبژاردنەكەى پێشوودا زیاتر لە 60 هەزار دەنگى هێنا، لەم هەڵبژاردنەى دوایدا تەنیا 25 هەزار و 108 دەنگى هێنا. واتە دەنگەكانى زیاتر لە 50% دابەزیوە.

هەروەها كاندیدى یەكگرتوو بۆ سەرۆكایەتیى شارەوانیى دهۆك لە 19%ى كۆى دەنگەكانى شارى دهۆكى هێناوە، كە 277 هەزار و 944 دەنگ بووە، كە دەكاتە 52 هەزار و 809 دەنگ.

لەم هەڵبژاردنەى دوایدا یەكگرتوو لە كۆى 424 هەزار و 715 دەنگى دهۆك، 59 هەزار و 969 دەنگى هێناوە، كە دەكاتە نێزیكەى 14%ى دەنگەكان. بەپێى رێژەكەى 2001 بوایە، دەبوو زیاتر لە 80 هەزار و 500 دەنگى بهێنایە.

واتە لە نێوان 2001 تا 2010 یەكگرتوو بە رێژەى 5-6% دەنگەكانى دابەزیوە، كە ئەگەر دەستى بەو رێژەیەوە بگرتایە و تەنانەت هیچ زیادیشى نەكردایە، دەبوو لەم هەڵبژاردنەى دوایدا زیاتر لە 300 هەزار دەنگى بهێنایە.

خۆیان و زۆر لە چاودێرانیش پێیان وایە بەشێك لە دەنگەكانى یەكگرتوو لە سەردەمى دوو ئیدارەییدا هى لایەنگرانى دوو حزبە ناكۆكەكە بووە كە هەر لایەك لەبەرئەوەى خۆى بەشدارى هەڵبژاردنەكە نەبووە، لە دژى ئەویتر دەنگى بە یەكگرتوو داوە، لەبەرئەوە دەنگەكانى 2005 زیاتر قەبارەى ئەو حزبە نیشان دەدەن.

لە هەڵبژاردنى پەرلەمانى كوردستاندا لە كانوونى دووەمى 2005، یەكگرتوو 9 كورسی لە كۆى 100 كورسیی لیستى هاوپەیمانیى كوردستان پێ درا، كە لیستەكە 1 ملیۆن و 570 هەزار و 663 دەنگى هێنابوو، هەر كورسییەك نێزیكەى 16 هەزار دەنگى دەویست، واتە دەنگەكانى یەكگرتوو بە نێزیكەى 140 هەزار دەنگ دانرا.

لە هەڵبژاردنەكەى ئەنجوومەنى نوێنەرانی عێراقیشدا لە كانوونى یەكەمى 2005 كە بە لیستى سەربەخۆ دابەزى، 157 هەزار و 688 دەنگى هێنا، كە چەند هەزارێكى هى چەند پارێزگایەكى دەرەوەى هەرێم بوو.

بەم پێیە لە 2005 تا 2010 ژمارەى دەنگەكانى لە هەرێم 60-70 هەزار دەنگ زیادى كردووە.

كۆمەڵى ئیسلامى:

كۆمەڵى ئیسلامى لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەى كوردستان لە ساڵى 2005، كە نێزیكەى 1 ملیۆن و 755 هەزار كەس تێیدا بەشدار بوون، 6 كورسی بەدەست هێنا، كە دەیكردە نێزیكەى 100 هەزار دەنگ، كە دەكاتە نێزیكەى 5.5%ى دەنگەكان.

لەم هەڵبژاردنەدا ژمارەى دەنگەكانیان زیادى كردووە و بووەتە 144 هەزار و 996 دەنگ لە كۆى 1 ملیۆن و 938 هەزار و 754 دەنگى هەرێم، كە دەكاتە 7.48%ى دەنگەكان. واتە لە ماوەى 4 ساڵدا نێزیكەى 2% دەنگەكانیان زیادى كردووە.

* بۆ زانیاری و ژمارەكانى ئەم راپۆرتە سوود لە ماڵپەڕەكانى كۆمسیۆن و پەرلەمانى كوردستان و حزبەكان وەرگیراوە.

لە ژمارە 107ى رۆژنامەى رووداودا لە 5-4-2010 بڵاو بوویەوە.

عەقڵى ئاینى و عەلمانى هەڵگرى بەشێك لە خەسڵەتەكانى یەكترن

عومەر عەلى غەفور

عەلمانیەت (سێكیولاریزم) و ئاین، یاخود عەقڵى ئاینى و عەقڵى عەلمانى زۆر جاران وەك دوو ئاراستە، دوو چەمك، دوو فەلسەفەى تەواو دژ بە یەك دەخرێنە روو كە هیچ خاڵى بەیەكگەیشتن و لێكچوونێكیان نیە، وەك سارد و گەرم، سێبەر و بەرخۆر، روناكى و تاریكى، كە ئەمیان ئەوتر نەفى دەكات.

بەڵام ئایا لە واقیعدا ئەو دوو شتە، چ لەسەر ئاستى مەبدەئی و تیۆر و چ لەسەر ئاستى واقیع و پراكتیك، بەو شێوەیەى وێنا دەكرێ دوو دنیاى سەربەخۆ و جیاوازن و بەهیچ شێوەیەك هەڵگرى خاسیەتەكانى یەكترى نین؟

ئەگەر ئێمە بتوانین كەمێك لەو تەمومژە دەروونیەى ململانێى ئەو دوو تەوژمە فیكری-سیاسییە دروستى كردووە دوور بكەوینەوە و بە زهنیەتێكى سافتر و وردتر لە بابەتەكە بڕوانین و لەو پێناسانەى هەردوولا بۆ خۆیانى دەكەن رامێنین، رەنگە بگەینە ئەو باوەڕەى ئەو هاوكێشەیە بەو شێوەیە سادە و ساكار نیە و دەكرێ هەر یەك لە عەقڵى عەلمانى و عەقڵى ئاینى تارادەیەكى بەرچاو هەڵگرى ماكى عەقَڵەكەى ترن، بەبی ئەوەى بەخۆیان بزانن یان دانى پێدا بنێن.

عەلمانیەت، بەشێوەیەكى گشتى و دوور لە رۆچوون بەنێو پێناسە زۆرووزەبەندەكانیدا، بریتییە لە باوەڕبوون بەم دنیا مادییە و پشتبەستن بە پێوەرە مادییەكان لە لێكۆڵینەوە و تێگەیشتن لە یاساكانى بوون و ژیان و رێكخستنى پێوەندییە كۆمەڵایەتیەكاندا، بریتیە مەرجەعیەتى عەقڵ، خۆنەبەستنەوە بە وەحی و میتافیزیكاوە، فرۆید وتەنى (هیچ دەسەڵاتێك لەسەروو دەسەڵاتى عەقڵەوە نیە).

ئیسلامیزم-یش، كە رەقیب و نەقیزى عەلمانییەتە لە جیهانى ئیسلامیدا، بەكورتى بریتیە لەوەى مەرجەعت وەحى بێ و تەنیا لەوەوە دنیابینى و یاسا و ئاكار و رەفتارت وەربگریت، كە زۆر جار ئایەتەكانى لە نموونەى (ان صلاتی و نسكی ومحیای و مماتی لله رب العالمین) و (له الخلق و الامر) بۆ تەئسیلكردنى ئەم بۆچوونە بەكار دێن.

تێهەڵكێشبوونى ئەم دوو تەرزە بیركردنەوە و تێگەیشتە لە چیدایە؟

ئەگەر لە عەقڵە ئیسلامیەكەوە دەست پێ بكەین كە پێى وایە وەحى بناغە و پەرژینە و عەقڵ لە چوارچێوەى وەحیدا ئیش دەكات، دەبینین لە نێو سیستمى بیركردنەوەى ئاینیى ئیسلامیدا عەقڵ بەو شێوەیە جەڕ نەدراوە كە لەم وتەزایەوە دەخوێنرێتەوە، بگرە عەقڵ لە چوارچێوەى وەحیدا مەرجەعە و هەندێ جار تەنانەت لە دەرەوەى وەحیش دەكرێتە مەرجەع و دەورێكى یەكەمایەتى هەیە، نەك دووەمایەتى.

وەحى بریتیە لە دوو سەرچاوەى سەرەكى كە قورئان و فەرموودە (یاخود سوننە)ى راستن، لەم دوانە بترازێ هیچ سەرچاوەیەكى ترى فیكر و یاسادانانى ئاینى وەحی نیە.

بەڵام ئەو دوو سەرچاوە بنەڕەتییەى ئاین هەموو شتێكیان لەبارەى پێویستییەكانى ژیانى مرۆڤ و كۆمەڵگە تێدا نیە، تەنانەت هەندێ شتى بنچینەییش هەن باس نەكراون، لەبەرئەوە موسڵمانان بیریان بۆ ئەوە چووە كە پێویستە سەرچاوەى تر بۆ یاسادانان (تەشریع) بدۆزرێتەوە تا بتوانن وەڵامى هەموو خواستەكان بدەنەوە.

ئەم بیركردنەوەى مرۆڤە موسڵمانەكان لە داهێنانى سەرچاوەى ترى یاسادانان جگە لە قورئان و سوننە، بەپلەى یەكەم لە وەحیی عەقڵەوە بۆیان هاتووە نەك لە دەقێكى ئەو دوو سەرچاوەیەوە، لەو دوو سەرچاوەیەدا دەقێكى وا نیە موسڵمانان رابسپێرێ كە ئەگەر پێگیران بچن سەرچاوەى ترى یاسادانان دابهێنن، چونكە لە ساتى زیندوێتیى پێغەمبەردا هەموو كێشەكان بە ئایەت و فەرموودە چارەسەر كراون و پێویست بە سەرچاوەى تر نەبووە.

واتە لە یەكەم بڕیارى عەقڵى ئیسلامیدا بۆ دۆزینەوەى سەرچاوەى ترى یاسادانان بۆ پڕكردنەوەى ئەو بۆشاییانەى لە دوو سەرچاوە بنەڕەتییەكەدا قسەیان لەسەر نەكراوە، كە لە ئەنجامى ئەم بڕیارەوە چەندین سەرچاوەى دانپێدانراویدیكەى یاسادانانى ئاینى داهێنراون و بەشى هەرە زۆرى حوكمە ئاینیەكانى ژیانى مرۆڤ و كۆمەڵگە یەك لەدواى یەكەكان بەپشتبەستن بەو سەرچاوانە دانراون، عەقڵ دەورێكى یەكەمایەتى هەبوو.

لەم هەنگاوەدا عەقڵ سەرەتا و مەرجەع بووە لە داهێنانى ئەو شێوە بیركردنەوەیە بۆ دۆزینەوەى سەرچاوەى ترى یاریدەدەر بۆ دوو سەرچاوەكە، دواتر ئیجتیهاد لە دەقەكاندا دەستى پێ كردووە بۆ دۆزینەوەى میكانیزمى سەرچاوەكان.

ئەمە وەك سەرەتا.

دواى ئەوەش لە وردەكارییەكانى دیاریكردنى سەرچاوەكانى ترى تەشریع وەك (قیاس) و (ئیجماع) و (ئیستیحسان) و (مەسالیحى مورسەلە) و عورف و (شەرعى پێش ئێمە) و... هتد دا، ئەمانەیش لەرێى خوێندنەوەیەكى تایبەتەوە بۆ دەقەكان داهێنراون، كە بەبەڵگەبوون(حوجیەت)یان لە دەرەنجامى كۆتایدا هەر عەقڵە، بەبەڵگەى ئەوەى هەموو زاناكان لەسەر حوجیەت و شەرعیەتى ئەو سەرچاوانە یەكدەنگ نین، بگرە هەندێ زانا و قوتابخانەى فیكریى ئیسلامى زۆر دژى هەندێكیانن و بەدەرچوون لە شەرعى دەزانن، لەكاتێكدا هەموویان باوەڕیان بە دەقەكان و حوجیەتیان هەیە، ئەوەى جیاوازە عەقڵەكەیە.

كەواتە لێرەدا بۆ ئەوانەى باوەڕیان بەحوجیەتى هەر یەكێك لەو سەرچاوانە هەیە عەقڵ بڕیاردەرى یەكلاكەرەوەیە نەك خودى دەقەكان، چونكە دەقەكان بۆ هەمووان هەمان دەقن، بەڵام هەموان هەمان مانایان لێ وەرناگرن، لەبەرئەوە تەنیا ئەوانە مولزەمن بەو سەرچاوانە كە باوەڕیان بەو شیكارییە عەقڵییە هەیە كە ئەو سەرچاوەى پێ هەڵێنجاوە، واتە (استنباگ) كراوە.

خۆ ئەگەر بچینە نێو ورەكاریى ئەو حوكمە شەرعیانەیش كە لە رێى ئەو سەرچاوانەى تەشریعەوە (استنباگ) دەكرێن، لە مەسەلەیەكى دیارى كراودا (بۆ نموونە حوكمى جگەرەكێشان)، لەوەیشدا رۆڵى عەقڵ و تەنانەت مەرجەعیەتیى عەقڵ بە روونى دیارە، چونكە لە بارێكدا ئێمە نازانین ئەو حوكمەى زانایەك پێى گەیشتووە لەو مەسەلەیەدا چەندە گوزارشت لە ئیرادەى ئیلاهى دەكات (لەبارێكدا ئەگەر گریمان ئایەتێك دابەزێ و حوكمەكەى دیارى بكات)، كەواتە ئەو حوكم یاخود فتوایە هێزى خۆى لەو عەقڵكارییەوە وەردەگرێ كە حوكمەكەى پێ هەڵێنجاوە، چونكە رەنگە یەكێكى دى لە هەمان بابەتدا راى پێچەوانەى ئەوە هەڵێنجێ، ناشكرێ دوو دژەحوكم هەردووكیان لاى خوا پەسند بن، هەر یەكێكیان پەسەندە، كەواتە لێرەدا وەحى بنبڕ و یەكلاكەرەوە نەبوو، بەڵكو عەقڵ و خوێندنەوە عەقڵیەكە بنبڕ و یەكلاكەرەوە بوون ، هەر لەبەرئەوەیشە هیچ زانایەك ناچار نیە پابەند بێ بەفتواى زانایەكى تر مەگەر باوەڕى بەبەڵگەكانى هەبێ.

ئاخر ئەگەر دەق مەرجەعى یەكەم بوایە كێشەكەى یەكلا دەكردەوە، چونكە ناكرێ وەحى پێمان بڵێ فڵانە شت حەرامە و واجبیشە، یان موستەحەبە و مەكرووهیشە، یەك بڕیار دەڵێ، مادام زیاتر لە بڕیارێك هەبوو، كەواتە عەقڵ بابەتەكەى بەلایەكدا حەسم كردوە، حەسمیش نابێ، چونكە عەقڵ تێیدا حاكم بووە و موسڵمانیش خۆى بە پابەند دەزانێ شوێن وەحیى قەتعی بكەوێ بێ نەك عەقڵ و ئیجتیهاد و بۆچوونى تاكەكەس.

زیاد لەوەیش هەندێ لە زانایان پێیان وایە تەنانەت ئەو پێنج حوكمە تەكلیفییەش كە بۆ شتەكان دانراون (واجب، موستەحەب، موباح، مەكروهـ، حەرام)، دیاریكردنێكى عەقڵین نەك حوكمێكى شەرعی، ئەویش لەو رووەوە دەقێكمان لە دوو سەرچاوەكەى وەحیدا نیە پێمان بڵێ كار و كردەوەكانى مرۆڤ دابەش دەبن بەسەر ئەو پێنج حوكمەدا، بەڵكو زانایان ئەو فۆرمەیان داهێناوە و حوكمەكانیان بەسەردا دابەش كردوون، ئەگەر 1430 ساڵ بگەڕێینە دواوە ئەو پێنج زاراوەیە نابینین.

بەم پێیە دەبینین عەقڵ حزورێكى گەورەى لە عەقڵى ئاینیدا هەیە تا ئەو رادەیەى هەندێ جار و لە هەندێ وێستگەى جەوهەری و بونیەویشدا حزورێكى مەرجەعی و یەكەمایەتى هەیە.

ئەمە لەرووى تیۆرییەوە.

لە رووى پراكتیكیشەوە، دەبینین كەس/حزب/دەسەڵاتى ئیسلامى هەمیشە و بەتەواوى پابەند نین بەو دروشمەوە، وەك وا گومان دەبرێ، ئەمیش لە دوو رووەوە: لەلایەك بەپێى كاركردنیان بەو سیستمى بیركردنەوە و ئیجتیهادەى سەرەوە، كە بڕێكى زۆر عەقڵانیەت و سەربەخۆیى عەقڵى تێدایە.

لەلایەكى ترەوە ئەگەرچی هەندێ جار خەڵكى تر كافر و فاسق دەكات لەسەر ئەوەى شوێن حزبێكى عەلمانى كەوتوون، یان دەسەڵات تەكفیر و تەفسیق دەكات لەبەرئەوەى "حوكم بەبەرنامەى خوا ناكات"، ئەویش لە روانگەى ئایەتەكانى (ومن لم یحكم بما انزل الله فأولئك هم الكافرون/...هم الڤالمون/..هم الفاسقون) المائدە، بەواتاى حوكمنەكردن بە مەرجەعیەتى وەحى، كەچى خۆى لە رەوشت و سیاسەت و ئابوورى و هونەر و... هتدا كارى پێناكات.

ئاخر غەیبەتكردنى ئەوانى تر، تانەلێدانیان، بوختان بۆ كردنیان، قۆڵبڕینیان، ئازاردانیان بە زمان و كردەوە، پاشقول لێگرتنیان، كوشتنیان، هەموو ئەمانە كارنەكردنە بە بەرنامەى خوا، چونكە پێچەوانەى فەرمانى ئاینەكەن و دەشكرێن و قەت بیریش بۆ ئەوە ناچێ ئەمە لە جەوهەردا هەمان تۆمەتیان لەسەر ساغ دەكاتەوە كە دەیدەنە پاڵ رەقیبەكانیان.

هەر لەم بارەیەوەیە فەهمى هوەیدى ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە ئەو ئایەتەى سەرەوە زۆرترین جار لەلایەن سەرانى هێزە ئیسلامییەكانەوە بە رووى عەلمانیەكاندا دراوە، كەچى جارى وا هەیە ئەوانە ناتوانن لەنێو ماڵ و منداڵى خۆیاندا بەو شێوەیەى خوا پێى خۆشە بجوڵێنەوە و كار بكەن.

ئەمە جگە لەوەى دانانى چوارچێوە یاخود سیاق یان سیستمێكى تایبەت بۆ تێگەیشتن لە كۆى دەقەكان لە مەسەلەیەكدا، بەشێوەیەك لەگەڵ ئاراستەى فیكری و سیاسی یان بڕیار و هەڵوێستێكى دیاریكراوى كەس یان حزبێك یان قوتابخانەیەكى ئاینیى تایبەتدا بگونجێ، ئەمیش عەقڵ دەیكات و هەر ئەویش بابەتەكە یەكلا دەكاتەوە.

بۆ نموونە حزبێكى ئیسلامیى چەكدار دەقەكان و دراوەكانى مێژوو بەشێوەیەك رێك دەخات و دەیانخوێنێتەوە كە پاڵپشتى لە بڕیارەكەى ئەو بۆ خەباتى چەكدارى و پەنابردن بۆ توندوتیژى بۆ سەرخستنى پەیامى ئاینەكە بكات و لەمەدا، وەك وتراوە، میكانیزمى (دەرخستن و شاردنەوە)، پەیڕەو دەكات، واتە ئەو دەقانە دەشارێتەوە یان تەئویل دەكات كە دژى بۆچوونەكەى ئەو دەگەیەنن، ئەو بۆچوونانەیش دەردەخات و زەق دەكاتەوە كە پشتگیرى دەكەن.

بەپێچەوانەوە ئەو حزبە ئیسلامییەى باوەڕى بەكارى بێچەك و مەدەنى هەیە دەق و دراوە تەئسیسیەكان بەشێوەیەك رێك دەخات و دەخوێنێتەوە كە بەگشتى پاڵپشتى لە رەوتەكەى ئەو بكات و ئەمیش هەمان میكانیزمى دەرخستن و شاردنەوە پێڕەو دەكات.

لێرەوە بوو كاتى خۆى دەوترا ئەندامانى بزووتنەوەى ئیسلامی لە نوێژیشدا ئەو ئایەتانە زیاتر دەخوێننەوە كە باسى چەك و جیهاد و توندوتیژى دەكەن و ئەو ئایەتانەى داكۆكى لە نەرمى و گفتوگۆ و ئاشتیخوازى دەكەن دەشارنەوە، هەروەها یەكگرتووەكانیش تەنانەت لە نوێژیشدا ئایەتەكانى جیهاد ناخوێننەوە.

تەنانەت بورهان محەمەد ئەمین خاوەنى تەفسیرى "ئاسان"، كە تا ئێستا زیاتر لە 10 جار چاپ كراوەتەوە و ئەسڵ وایە بۆ هەموو تەوژم و چین و توێژێك نووسرابێ، لە تەفسیركردنى هەندێ ئایەتى جیهادیدا ئەم سیستمە لایەندارییەى پەیڕەو كردووە و واتاى هەمان وشەى بەچەند دەربڕینێكى جیاواز كردوە بەشێوەیەك لەگەڵ رەوتە فیكرى و سیاسییەكەى خۆیدا رێك بێتەوە.

بۆ نمونە وشەى (كتب-بەشێوەى بكەر نادیار-مبنی للمجهول)، كە بەواتاى "لەسەر پێویست كران" دێت بە دوو ماناى جیاواز تەفسیر دەكات، لە ئایەتى (كتب علیكم الصیام)دا البقرە-183، دەڵێ "رۆژووى رەمەزان لەسەرتان پێویست كراوە"، هەروەها لە ئایەتى (كتب علیكم القصاص)دا دەڵێ "پێویست كراوە لەسەرتان تۆڵەسەندنەوە بۆ كوژراوەكان"، دیسان لە ئایەتى 18یشدا لەبارەى وەسیەتكردنەوە وشەى (كتب) بە"پێویست كراوە لە سەرتان" مانا كردوە، كەچى لە ئایەتى (كتب علیكم القتال) دا ئەو "پێویستبوون"ـە خاو دەكاتەوە و بە "جەنگ لەسەرتان بڕیار دراوە" واتاى دەكات.

دیارە ئەو هێز و بنبڕییەى لە "لەسەرتان پێویست كراوە"دا هەیە، لە "لەسەرتان بڕیار دراوە"دا نییە، ئەوەیش بۆ ئەوە بووە تا واى لێ نەخوێنرێتەوە كە جەنگكردن واجبە، چونكە بەو شێوەیە گوتارى تەوژمى جیهادیى بزووتنەوەى ئیسلامی زاڵ دەكات بەسەر گوتارى مەدەنیانە و ئاشتیخوازانەى یەكگرتوودا، كە راڤەكار ئینیتماى بۆى هەیە.

ئەڵبەت ئەم وابەستەییەش بە مەرجەعیەتى وەحییەوە لە كەسێكەوە بۆ یەكێكى تر و لە حزب و دەسەڵاتێكەوە بۆ یەكێكى تر دەگۆڕێ، بۆ نموونە حزبى دادوگەشەپێدانى توركیا بەسەرۆكایەتیى رەجەب تەیب ئەردۆگان جیاوازە لە حزبى رەفاهى نەجمەدین ئەربەكان، ئەویان گوتارێكى نیمچە عەلمانى هەیە، ئەمیان گوتارەكەى زۆر ئاینییە.

لە كوردستان گوتارى كۆمەڵى ئیسلامى ئاینیترە تا گوتارى یەكگرتووى ئیسلامى، تەنانەت هەندێ لە سەركردەكانى ئەمەى دوایى پێیان وایە حزبەكەى ئەوان ئیسلامى نیە، بەڵكو عەلمانیى موحافیزكارە.

كەواتە زانیمان عەقڵى ئاینی، چ لە رووى تیۆرییەوە و چ لە رووى پراكتیكەوە، تەواو ئاینى نیە و دەمارێكى عەلمانیەتى تێدایە، ئیدى ئەو عەلمانیەتە عەلمانیەتێكى عەفەوى بێ یان فەلسەفى، عەلمانیەتێكى ئیرادى بێ یان لائیرادى، عەلمانیەتێكى فراوان و سەراپاگیر بێ یان بەشەكى و كاتى.

*** ***

ئەگەر بێینە سەر لایەنەكەى تر واتە عەلمانیەت، ئەمیش لە شیكردنەوەى كۆتایدا نە لەسەر ئاستى تیۆر و نە لەسەر ئاستى پراكتیك عەلمانیەتى پوخت و تەواو نیە، بەڵكو دەمارێكى ئاینى تێدایە، كە زیاد و كەم دەكات.

سروشتى عەلمانیەت جیایە لە سروشتى ئاین، چونكە ئاین بەلاى شوێنكەوتوانیەوە لە خواوە هاتووە و بنەما نەگۆڕەكانى بەدەر لە ویست و بەشداریى مرۆڤ دانراون و مرۆڤ بۆى نییە بەئارەزووى خۆى زیاد و كەمیان تێدا بكات یان پێناسەى جیاوازى بۆ بكات، بەڵام عەلمانیەت لە ئەلیفیەوە تا یا-ی بەرهەمێكى فیكرى بەشەرییە و قابیل بەوەیە بۆچوون و تێگەیشتنى جیاوازى لەسەر دروست بێ، واتە عەلمانیەت هیچ نیە جگە لە بۆچوونى تیۆریست و كارەكتەرە عەلمانیەكان، كە هەر وایشە، ئەوەتا دەیان پێناسە و تێگەیشتنى جۆراوجۆرى لەسەر دروست بووە.

لێرەوە بۆچوونەكانى تیۆریست و سیمبوڵە فیكرى و سیاسییەكانى عەلمانیەت، بەجیاوازى ئاراستە و قوتابخانەكانیانەوە، لەبارەى ئەو چەمكەوە، بەگشتى بەشێكن لە كولتوورى عەلمانیەت و بەفیكرى عەلمانى حسێبن.

لێرەوەیە لە بەرە عەلمانییەكەدا تیۆر و پراكتیك وەك بەرە ئاینییەكە لەیەك جودا نین، بەڵكو تێهەڵكێشى یەكترن، چونكە چ تیۆر و چ كردار لە مرۆڤە عەلمانیەكانەوە، نەك لە هێزێكى بانمرۆییەوە، وەك ئەوەى لە ئایندا هەیە، سەرچاوە دەگرن، بەم پێیەش باوەڕداریى هەندێ لە عەلمانییەكان بەبناغەكانى ئاین جیاواز لە هەندێكیتریان كە ئەو باوەڕەیان نییە، تەقدیسكردنى خودى عەلمانیەت تا رادەى سەیركردنى وەك ئاینێكى تر لەلایەن هەندێ لە عەلمانیەكانەوە، باوەڕبوون بەحەتمیەتى سەركەوتنى عەلمانیەت لە كۆتایدا، لەكاتێكدا دراوەكانى واقیع ئەو ئاماژەیە نادەن، ئەمانە هەموو خەرقى عەلمانیەتن و دەمارى ئیمانى ئاینی و غەیبین لە فیكرى عەلمانیدا.

محەمەد ئەرەكۆن پێى وایە، گەر لە هەڵە نەبم، تا 2015 عەلمانیەت جیهانى ئیسلامى دەگرێتەوە، ئەمە هەمان سیستمى ئیمانى دینییە لاى مرۆڤێكى ئیماندار، كە باوەڕى وایە لەكۆتایدا ئاین سەردەكەوێ، ئەویش تەنیا لەرووى باوەڕبوونى بەبەڵێنەكانى نێو كتێبە پیرۆزەكانییەوە، وەك ئایەتى (كتب الله لاغلبن انا و رسلی) (سیهزم الجمع ویولون الدبر) (ان الارچ یرپها عبادی الصالحون).

ئەگەر باباى ئاینپەروەر پاساوى بۆ ئەو باوەڕە، كە رەنگە لە ژیانى خۆیشیدا ئەو سەركەتنە نەبینێ، ئەوە بێ كە "بەڵێنى خوایە" و بەحەتمى رۆژێك دێ دێتە دى، ئەى پاساوى ئەرەكۆن وئەوانەى عەلمانیەت بەئاینى ئایندەى مرۆڤایەتى دادەنێن و دەیپەرستن، چییە؟

لە رووى تیۆرییەوە هەندێ بۆچوون پێیان وایە هەر خۆبەستنەوەیەك بەئاینەوە و كردنى بە مەرجەعى هەڵسوكەوت ئەگەر لە تەسكترین بوارى ژیانیشدا بێ وەك بەبەردەوامى كردنى نوێژى جومعە، رۆژووگرتن، خەرقى عەلمانیەتە، بەڵام هەندێكى تر پێیان وایە باوەڕ بەخوا و ئەنجامدانى هەندێ رێورەسمى ئاینی ئاساییە، ئەمە لە جیهانى ئیسلامى بەزەقى دیارە.

ئەم رۆحیەتە ئاینیەى نێو عەلمانیەت و عەلمانیەكانیش دیسان بەپلە و رێژەیە، لە كەس و حزب و دەسەڵاتێكەوە بۆ یەكێكى تر دەگۆڕێ.

ئەگەر كوردستان بەنموونە وەرگرین لەرووى پێوەدیاربوونى عەلمانیەتەوە، لە نێو حزبە سەرەكییەكاندا یەكێتى لە پارتى عەلمانیتر دیارە بەتایبەت لە سەركردایەتى و راگەیاندندا، حزبی شیوعى لە یەكێتى عەلمانیترە، حزبى كۆمۆنیستى كرێكارى ئەوپەڕى لێ گرتووە.

كەواتە چ لە رووى نەزەرى و چ لە رووى كردەییەوە فیكرى ئاینى لە نێو عەلمانیەت و عەلمانیەكان و، فیكرى عەلمانى لەنێو عەقڵى ئیسلامى و ئیسلامیەكاندا هەیە با خۆیشیان هەستى پێ نەكەن و دانى پێ دا نەنێن.

واتە چ عەلمانیەت و چ ئیسلامیەت وەك نێر و مێ هەڵگرى رێژەیەك لە هۆرمۆنەكانى فیكرەكەى ترن، نە ئەمیان تەواو ئاینییە و نە ئەویان تەواو نائاینییە.

لەبەرئەوە پێویست ناكات ئێمە شەڕ لە دژى چەمكە تەجریدیەكان بەرپا بكەین، لەكاتێكدا هێشتا خانەخوێى هەردوو چەمكەكە بەتەواوى لە ماهیەتى فەلسەفەكەیان نەگەیشتوون و نازانن چییە و سنوورەكانى لەگەڵ فەلسەفە ركابەرەكەى لە كوێدایە، ئەمە جگە لەوەى تەنانەت لەو مەودایەشدا كە بەحساب لە فیكرەكەیان گەیشتوون كارى دڵسۆزانەى پێ ناكەن، كەچی شەڕیشى لەسەر دەكەن.

تۆ دەبینى كەسێك یاخود حزبێكى ئیسلامى شەڕ لەدژى عەلمانیەت رادەگەیەنێ، كەچى خۆى كار بەو ئیسلامە ناكات كە شەڕى لەسەر دەكات، لە قسە و كرداریدا، لە مامەڵە و كەسابەت و پارەپەیداكردنیدا، لە پەیوەندیەكانى لەگەڵ دەوروبەر و هاوكار و هاوڵاتى و رەقیبەكانیدا.

بەهەمان شێوە كەس و حزب و دەسەڵاتى عەلمانیش هەیە، پێى وایە عەلمانیەت دەردى گشت دەردانە و مەرهەمى گشت برینانە، مافى مرۆڤ و عەقڵانیەت و دیموكراسیەت و پلورالیزم و ئاڵوگۆڕى دەسەڵات و قبوڵكردنى جیاوازیەكان و نازانم چییە، كەچى بەكردەوە دوژمنى باوەكوشتەى ئەم بەهایانەیە، كە بەشێك لە شەڕەكەى لەگەڵ تەوژمى ئیسلامى لەبەرئەوەیە پێى وایە ئەوانە مەترسین بۆ سەر ئەو بەهایانە.

یان لە ساتەوەختێكدا 180 پلە گێڕ دەگۆڕێ و بۆ بەدەستهێنانى چەند دەنگێكى زیاتر لە هەڵبژاردندا، یان بۆ راكێشانى سۆزى شەقام، یان لە ناتێگەیشتن و بەرچاولێڵییەوە لە جەوهەرى عەلمانیەت، پەنا بۆ ئەو كارانە دەبات و دەیانكات كە لە جەوهەرى تایبەتمەندیى كەس و حزب و گرووپە ئاینیەكانە، وەك پەنابردن بۆ فتواى مەلاكان و كردنەوەى خولى ئاینى و ئەنجامدانى نوێژەبارانە و قوربانیكردن و هتد.

لەبەرئەوە ئەگەر بتوانین ئەو دوو چەمكە لە فەرهەنگى خۆماندا بسڕینەوە پێم وایە كارێكى باش دەكەین و خزمەتێكى گەورە بە پێكەوەژیانى تەوژم و گرووپەكانمان هەیە و هیچ زیانێكیشمان لێ ناكەوێ، ئاخر تا پێش راپەڕین ئەو دوو وشەیە لەناوەندى رۆشنبیریى كوردیدا نەبوو.

ئەگەر دەوترێ ئەو ناونانە شتێكى مەنهەجی و واقیعییە و لە هەموو جیهاندا هەیە، دەبا ئێمە لەوەدا جیاواز بین و دەستبەردارى بین و ئەوە بكەینە یەكێك لە تایبەتمەندیەكانى كۆمەڵى كوردستان.

با بگەڕێینەوە سەر ناسنامە سروشتی و ناكۆكیهەڵنەگرە مێژووییەكەى خەڵك، كە ناسنامە مرۆڤایەتى و نەتەوایەتى و ئاینییەكەیە، واتە ئێمە مرۆڤى كوردى موسڵمانین و تەواو، ئەوەیش توركمان یان عەرەبە بۆ خۆى بەو شێوەیە، ئەوەیش لەناخیدا خۆى بە موسڵمان نازانێ با بڵێ كوردم و تەواو، ئیدى كەس سوێندى نادات ئایا باوەڕى بەئیسلام هەیە یان نا.

كامیان بۆ كوردستان پێویستن؟

زۆر جار لەسەر زارى ئەم یان ئەو رۆشنبیر و سەركردەى حزبە عەلمانییەكان یان ئیسلامیەكان دەبیستین كە بوونى بیرى بەرامبەر بە نامۆ و زیادە و زیان و بۆ كۆمەڵگە دادەنێ و جەخت لەوە دەكات كە ئەو گرووپە هیچ خێر و چاكەیەكى بۆ كۆمەڵگەى كوردى پێ نیە.

هەروەك باس لەوە دەكەن كە حەتمیەتى مێژوویى كۆمەڵگە بەرەو رێبازەكەى ئەوان و پوكانەوە و مایەپووچبوونى ئەوى تر دەبات.

ئەمانە هەمووى حەزى دەروونن و بناغەیەكى زانستییان نیە، كەس ناتوانێ پێداگرى بكات لەوەى كۆمەڵگە لە كۆتایدا كام تەوژمە لەئامێز دەگرێ و پشت لە كامەیان دەكات، تەنانەت ئەگەر لە قۆناغێكى مێژوویى تایبەتیشدا ئاماژەكان لە بەرژەوەندیى لایەكیان بن و ئەوی تر لە پاشەكشە و چوونەیەكدا بێ، ئەمە قەت بەڵگەى ئەوە نیە كە ئەو دەورەیە بەسەر ناچێ و سەڵتەنەتى بەهارى باڵادەستەكە و رۆژە سەختەكانى زستانى لاوازەكە بەپێچەوانەى پێشوو بەسەر ناچن.

سەردەمێك هەبوو لە زانكۆكاندا بەدەگمەن كچە قوتابیەكى باڵاپۆشت دەبینى، لە گەڕەكەكاندا سەرپۆش بۆ كچان عەیبە بوو، نوێژ و خواپەرستى بۆ گەنج بەپێویست نەدەزانرا و مزگەوتەكان تەنیا پیاوانى پیر و بەساڵاچووى تێ دەچوو، ئەم دەورانە تێ پەڕی و ئێستە قوتابخانە و و زانكۆ و فەرمانگە و مزگەوتەكان جمەیان دێ لە گەنجى نێر و مێى پابەند بەئاینەوە.

هەروەها ئەگەرچی ئێستە فەزاى ئاینى لە كۆمەڵگەدا جۆرێك لە باڵادەستی هەیە، بەڵام ئەم باڵادەستیەش بەو شێوەیە نیە كە هەندێ بیرى لێ دەكەنەوە و بەرەهایى پێیان وایە كۆمەڵگەى كوردى كۆمەڵگەیەكى پابەندە بەئاینەوە و لێرەشەوە عەلمانیەكان نامۆن بەسروشتى كۆمەڵگەى كوردى، زۆربوونى یانە و دوكانەكانى شەراب لە كوردستان، دیارەى مەشروب خواردنەوە لە قەراغ شارەكان و لە سەیرانگاكان، بەشداریى بەرفراوانى توێژێكى خەڵك لە ئاهەنگەكانى نەجوا كەرەم و موعین و جەمشید و زەكەریا و بڵند كێ و كێ و شایى و رەشبەڵەك و سەماى سەرى ساڵ، ئاماژەى جیاواز لەوەیان لێ دەخوێنرێتەوە.

تەنانەت ئەو پێشكەوتنە لە پابەندبوونى ئاینیى گەنجان بەبەراورد لەگەڵ شەستەكان و حەفتاكاندا، بۆ خۆى بەڵگەى ئەوەیە كولتور شتێكى بزۆزە نەك جێگیر، بەڵگەى ئەوەیە ئەوەى دەوترێ كولتورى كوردی دەستبەردراى ئاین نابێ، دەربڕینێكى ورد نیە، بەڵكو ئەو پابەندبوونە لە جوڵەدایە و لە ئاستێكەوە بۆ ئاستێكى تر دەگۆڕێ.

كولتوریش وەك هەر كائینێكى زیندوو بەساوایى لەدایك دەبێ، گەشە دەكات و پێ دەگات تا دەگاتە ئەوپەڕى هێزى خۆى، ئەنجا روو لە لاوازى و پیربوون دەكات و دەشمرێ.

لەبەرئەوە لە رووى ئەخلاقی و زانستیشەوە نە عەلمانى و نە ئیسلامى مافى ئەوەیان نیە بەناوى كۆمەڵگەوە قسە بكەن و بڕیار لە بارەى ئایندەى ئەوى ترەوە بدەن. ئەگەر دەوترێ كوردستان پێویستى بە ئەم یان ئەو تەوژم نیە، ئەدى چی دەكەن لەو خەڵكەى شوێنی ئەو حزبە ئیسلامى/عەلمانیانە كەوتوون؟ ئەگەر خێریان تێدا نابینن بۆ شوێنیان دەكەون؟

ئەز واى دەبینم خەڵكى ئاسایى هیچ لە شەڕى عەلمانیەت و نەقیزەكەى نازانێ و تێى ناگات، زۆرێك لەو خەڵكە ئاساییەى شوێن یەكێتى و پارتى كەوتوون لە ئەشقى عەلمانیەتەوە شوێنیان نەكەوتوون، بەڵكو لەبەر ئیعتیباراتى نەتەوەیى و شتى تر شوێنیان كەوتوون، چونكە زۆرێك لەو خەڵكە هێشتا زۆرێك لە چالاكی و پێوەندییە كۆمەڵایەتیەكانیان بەپێى رێسا و یاساكانى شەرع بەڕێوە دەبەن، وەك ئەنجامدانى نوێژ و رۆژوو و زەكات و حەج و عەمرە، قوربانیكردن، نوێژەبارانە، ژن مارەكردن، دابەشكردنى میرات و ...هتد. تەنانەت حزبەكانیشیان خۆیان بە ناچار دەبینن موجامەلەى ئەو هەستە ئاینییە بكەن.

هەروەها زۆرێك لەوانەیش شوێن تەیارى ئیسلامى دەكەون لە تێگەیشتنێكى قووڵەوە شوێنى ناكەون، تەنیا لەو رووەوەیە دەبینن ئەوانە خەڵكى دیندارن و هەوڵ دەدەن خەڵك ئیتاعەى خوا و پێغەمبەر بكات، ئەوانیش متمانەیان بەئەهلى مزگەوت و دیندارى هەیە.

ئەوەى لاى ئەو خەڵكە گرنگە ئەوەیە ژیانێكى ئاسایى و ئارام بژی، كە تێیدا نان و ئیمانیان سەلامەت بێ، كێ ئەمانە دەستەبەر بكات دەیباتەوە، لەبەرئەوە پێم وایە هەڵوەشاندنەوەى ئەم تەقسیمبەندییەى كۆمەڵگە بۆ عەلمانى و ئیسلامى لە ئەدەبیاتى فیكرى و سیاسی و رۆشنبیریماندا، یان لانى كەم هێندە زەق نەكردنەوەى و سەرقاڵ نەكردنى خەڵك بەشەڕێكى بێسوود لەسەر چەمكە تەجریدیەكان، بڕیارێكى گرنگ و مێژوویى دەبێ.

الأربعاء، 14 أكتوبر 2009

* حزبى کوردى،عه‌لمانیه‌تى عه‌فه‌وى و فه‌لسه‌فی


عومەر عەلی غەفور


ئیَمه‌ که‌ باس له‌ عه‌لمانیه‌تى حزبه‌ عه‌لمانیه‌کانى کوردستان ده‌که‌ین، ده‌بىَ له‌ به‌کارهیَنانى ئه‌و سیفه‌ته‌دا جیاوازى بکه‌ین له‌ نیَوان ئه‌و حزبانه‌ وه‌ک ئه‌و نوخبه‌ رۆشنبیر و سیاسیه‌ى که‌ دارێژە‌رى فیکر و سیاسه‌ت و گوتارى حزبه‌کانه‌ و، له‌ نیَوان ئه‌و حزبه‌ وه‌ک بارسته‌یه‌کى کۆمه‌لاَیه‌تى که‌ توێژیَکى دیاریکراو، زۆر تا که‌م، له‌ هاولاَتیانى ئه‌م ولاَته‌ له‌ ده‌ورى خڕبوونه‌ته‌وه‌.


له‌ راستیدا وه‌سفى عه‌لمانیه‌ت بۆ ئه‌و حزبانه‌ له‌ ئاستى یه‌که‌مدا به‌ رێژه‌یه‌ک راست و بابه‌تییه‌، به‌لاَم له‌ ئاستى دووه‌مدا زه‌حمه‌ته‌ بتوانرىَ ئه‌و سیفه‌ته‌ بکریَته‌ پێناسه‌ بۆ ئه‌و حزبه‌ لانى که‌م له‌ رووى عه‌لمانیه‌تى فه‌لسه‌فیه‌وه‌، چونکه‌ به‌شى زۆرى ئه‌و خه‌ڵکه‌ وه‌ک پرۆڕه‌یه‌کى عه‌لمانى-به‌ مانا فه‌لسه‌فیه‌که‌ى- ئه‌و حزبه‌یان هه‌ڵنه‌بژاردوه‌، به‌ڵکو زیاتر وه‌ک پرۆژه‌یه‌کى رزگاریخوازى نه‌ته‌وه‌یى هه‌ڵیانبژاردووه‌ بىَ ئه‌وه‌ى پیَیان وابىَ یان ئیقرارى ئه‌وه‌یان کردبىَ ئه‌م ره‌وته‌ له‌ ئایندارییان که‌م ده‌کاته‌وه‌.
ده‌کرىَ هه‌ندىَ که‌س وه‌ک عه‌لمانیه‌تیَکى عه‌فه‌وى یاخود سادە، به‌و مانایه‌ى که‌ حزبیَکه‌ داواى ئیلتیزاماتى دینییان لیَناکات، قبوڵیان بیَت، به‌لاَم ئه‌سته‌مه‌ زۆربەیان وه‌ک عه‌لمانیه‌تیَکى فه‌لسه‌فى هه‌ڵیان بژاردبىَ، چونکه‌ عه‌لمانیه‌تى فه‌لسه‌فى پرۆژه‌یه‌کى فیکرى و مه‌عریفییه‌ و بۆ ناسین و په‌سه‌ندکردنى پیَویست به‌ ئاستیَکى گونجاو له‌ هۆشیارى فیکرى و مه‌عریفى هه‌یه‌ که‌ ره‌نگه‌ لاى زۆریَک له‌ جه‌ماوه‌ر ئه‌و ئاسته‌ به‌دى نه‌هاتبىَ، زۆریَک له‌و جه‌ماوه‌ره‌ هه‌ر نازانن عه‌لمانیه‌ت و فیکرى عه‌لمانى و مۆدیَرنه‌ چین؟، زۆریَکیان-گه‌ر نه‌ڵیَین هه‌مووى- هیَشتا زۆر له‌ رسوم و ئه‌رک و به‌رپرسیاریَتییه‌ یاسایى و کۆمه‌لاَیه‌تیه‌کانى بەپێیَى شه‌رع په‌یڕه‌و ده‌که‌ن وه‌ک ژن و ژنخوازى و چاره‌سه‌رى کیَشه‌ و ناکۆکیه‌کان و به‌شکردنى میرات و ماڵبه‌خشین و زه‌کاتدان و…هتد. لیَره‌شه‌وه‌یه‌ کاتىَ ئیسلامیه‌کان به‌ زمانى دین خه‌ڵک ده‌دویَنن گوتاره‌که‌یان کاریگه‌رى له‌سه‌ریان به‌جیَدیَڵیَ.
ئه‌گه‌ر عه‌لمانیه‌ت به‌ کورتى و به‌ ساده‌یى و به‌ پیَى میانه‌ڕه‌وترین جۆرى، پیَناسه‌ بکه‌ین به‌وه‌ى بریتیه‌ له‌ "خۆنه‌به‌ستنه‌وه‌ به‌ ئاینه‌وه‌ له‌ ژیاندا و داڕشتنى شیَواز و هه‌ڵسوکه‌وت و ره‌فتار به‌ بىَ له‌به‌رچاوگرتنى هه‌ڵویَستى ئاین له‌و باره‌وه‌"، ئه‌وا مێژووى عه‌لمانیه‌ت بۆ قوولاَیى مێژوو نه‌ک بۆ ئه‌م سه‌دانه‌ى دووایى ده‌گه‌ڕیَته‌وه‌.
له‌ مێژوودا و له‌ دواکه‌وتووترین کۆمه‌ڵگه‌ و سه‌رده‌مدا هه‌میشه‌ خه‌ڵکانیَک هه‌بوون که‌ ژیانى خۆیان له‌ ڕیَر رۆشنایى ریَنوماییه‌ ئاینیه‌کاندا ریَکخستووه‌، هه‌روه‌ها خه‌ڵکانیَکیش هه‌بوون که‌ بیَباوه‌ڕ یان لانى که‌م ناپه‌یوه‌ست بوون به‌ ریَنماییه‌ ئاینیه‌کان و ته‌نیا عه‌قڵ و حه‌زى نه‌فس و به‌رژه‌وه‌ندیى تایبه‌تى خۆیان هه‌ڵیسوڕاندوون، به‌پیَى قورئان به‌شى زۆرى خه‌ڵک بیَباوه‌ڕن(وما اكپر الناس ولو حرصت بمۆمنین)، میَژووى پیَغه‌مبه‌ران مێژووى ململانیَى نیَوان ئه‌م دوو ره‌وته‌یه‌: ره‌وتى باوه‌ڕدار(الایمان)+ ره‌وتى بیَباوه‌ڕ(الکفر) و نامولته‌زیم (نامولته‌زیم له‌ چه‌شنى قابیلى کوڕى ئاده‌م که‌ گه‌رچى باوه‌ڕداریش بوو به‌لاَم بىَ ئیلتیزام بوو به‌ فه‌رمانه‌ خواییه‌کان و براکه‌ى خۆى-هابیل-ى کوشت، هه‌روه‌ها وه‌ک براکانى یوسف ێیَغه‌مبه‌ر، که‌ گه‌رچى باوه‌ڕداریش بوون به‌لاَم کاره‌ساتیان به‌سه‌ر براکه‌یاندا هیَنا).
به‌لاَم ئه‌م عه‌لمانیه‌ته‌ دیَرینه‌ جیاواز بووه‌ له‌م عه‌لمانیه‌ته‌ى ئیَستا، ئه‌و عه‌لمانیه‌ته‌ دیَرینه‌ –مه‌گه‌ر له‌ حاڵه‌تى ده‌گمه‌ندا- ده‌نا عه‌لمانیه‌تیَکى عه‌فه‌وى و ساده‌ بووه‌، به‌و مانایه‌ى که‌ بىَ ئیلتیزامیه‌که‌ى به‌ دینه‌وه‌ پشت ئه‌ستوور نه‌بووه‌ به‌ بیرکردنه‌وه‌ و لیَکدانه‌وه‌ و پاساودانیَکى مه‌عریفى، به‌ڵکو بڕیاریَکى سادەكارنە و عه‌فه‌وى، یان له‌ باشترین حاڵه‌تدا پشت ئه‌ستوور بووه‌ به‌ بیروباوه‌ڕیَکى ساده‌ و نافه‌لسه‌فى، که‌ تا ئه‌مڕۆیش ئه‌م ته‌رزه‌ عه‌لمانیه‌ته‌ به‌ شیَوه‌یه‌کى به‌ربلاَو هه‌یه‌.
ئه‌و خه‌ڵکه‌ موسڵمانه‌ى وه‌ک بۆماوه‌ هه‌ڵگرى بیروباوه‌ڕى ئیسلامن و باوه‌ڕیان پیَیه‌تى و موفره‌ده‌کانى به‌ پیرۆز داده‌نیَن به‌لاَم گوىَ به‌ دین و دیندارى ناده‌ن، یان ته‌نها په‌رستشه‌ ناسراوه‌کانى وه‌ک نوێژ و رۆڕوو ئه‌نجام ده‌ده‌ن، یان ته‌نیا له‌ ره‌مه‌زاناندا ده‌یانکه‌ن، به‌ کورتى به‌ کرده‌وه‌ بىَ موبالاتن به‌ دین، هه‌ڵگرى ئه‌م جۆره‌ عه‌لمانیه‌ته‌ن، كە عه‌لمانیه‌تیَکى عه‌فه‌وییه‌ نه‌ک فه‌لسه‌فى، چونکه‌ ئه‌و که‌سانه‌ زۆرجار هه‌ر ناشزانن عه‌لمانیه‌ت چییه‌ و بىَ ئیلتیزامیه‌که‌شیان دووره‌ له‌ هه‌ڵویَستى فه‌لسه‌فى، له‌به‌رئه‌وه‌یه‌ زۆرجار به‌ بیستنى وتاریَکى ئاینیى کاریگه‌ر (180) پله‌ قه‌ناعه‌تیان ده‌گۆڕىَ و رووده‌که‌نه‌ دیندارى.
ئیَستا به‌شى زۆرى بنکه‌ى جه‌ماوه‌رى حزبه‌ عه‌لمانیه‌کان له‌ کوردستان و ولاَتانى ئیسلامى له‌م جۆره‌ عه‌لمانیانه‌ن، ئه‌و جۆره‌ خه‌ڵکه‌، ئه‌گه‌رچى خۆیشیان به‌ باوه‌ڕدار ده‌زانن به‌لاَم ناتوانن له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵیَک هه‌ڵبکه‌ن که‌ داواى وابه‌سته‌بوونیان به‌ ئه‌رک و ێیَداویستییه‌ ئاینیه‌کانیانه‌وه‌ لیَ بکات، هه‌ر ئه‌مه‌یشه‌ ته‌نانه‌ت وا له‌ سه‌رکرده‌کانى ئه‌و حزبانه‌یش ده‌کات که‌ وا نیشان بده‌ن ئه‌وان له‌ وابه‌سته‌ دڵسۆزه‌کانن به‌ ئاینه‌وه‌.
به‌لاَم ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ پێى ده‌وترىَ (عه‌لمانیه‌ت) عه‌لمانیه‌تیَکى فه‌لسه‌فییه‌ نه‌ک عه‌فه‌وى، هه‌ڵویَستیَکى فیکرى و مه‌عریفییه‌ به‌رامبه‌ر به‌ بوون و ژیان و دین و ئه‌خلاق و سیاسه‌ت و…هتد، که‌ ڤه‌ندین بیرمه‌ند و فه‌یله‌سوف و قوتابخانه‌ى فیکرى بۆ ماوه‌ى ڤه‌ندین سه‌ده‌ کاریان تیَداکردوه‌ تا گه‌لاَڵه‌بووه‌.
عه‌لمانیبوونى ئه‌و نوخبه‌ رۆشنبیر و سیاسیه‌ى که‌ عه‌قڵى داڕێژه‌ر و هه‌ڵسوڕیَنه‌ر و دامه‌زریَنه‌رى حزبه‌کانه‌ له‌م جۆره‌ عه‌لمانیه‌ته‌یه‌، ئیلتیزام نه‌کردنى ئه‌م نوخبه‌یه‌ به‌ ئاینه‌وه‌ هه‌ر ئیلتیزامنه‌کردنه‌، به‌لاَم پاڵنه‌ر و هۆى ئه‌م ئیلتیزامنه‌کردنه‌ى نوخبه‌ى رۆشنبیر و سیاسى عه‌لمانى به‌ دین، جودایه‌ له‌ پاڵنه‌رى ئیلتیزامنه‌کردنى خه‌ڵکه‌ عامه‌که‌، چونکه‌ نوخبه‌ رۆشنبیره‌که‌ بیرکردنه‌وه‌ و قه‌ناعه‌ت و جیهانبینیه‌کى فه‌لسه‌فى واى لیَکردوه‌ بىَ ئیلتیزام بىَ به‌ دینه‌وه‌، به‌لاَم پابه‌ندنه‌بوونى خه‌ڵکه‌که‌ ره‌نگه‌ له‌به‌ر لیَنه‌بڕان یان بیَموبالاتى، یان هۆگه‌لیَکیترى نافه‌لسه‌فییه‌وه‌ بیَ.



الأحد، 11 أكتوبر 2009

* مشتومڕەكانى فرەژنى شەڕى پرۆژەن، یان ئایدیۆلۆژیا؟

عومەر عەلى غەفور


تەنها ئەمڕۆ و ئەمساڵ نیە و تەنها لەكورستان نیە كە مشتومڕ لەسەر فرەژنى لە نێوان لایەنگران و نەیارانیدا وەك مەنجەڵى سەر ئاگر دەكوڵىَ. ئەوە وەك چێشتێكى نەمر وایە كە وەچە دواى وەچە، بە تام و خوێى سەردەمى خۆیەوە، گەرم دەكرێتەوە. بەلاَم خاڵى گرنگ ئەوەیە، مشتومڕەكان نەزۆك نەبن. جوینەوەى بەڵگە و پاساوە دژ بە یەكە سواوەكان نەبن. ئامانج خزمەتى كۆمەڵگە بىَ نەك تەنها بردنەوەى شەڕێكى دەروونی-ئایدیۆلۆژى .
جێى خۆیەتى خوێندنەوەیەكى رەخنەگرانە بۆ مشتومڕى ئەم دواییەى نێوان لایەنگران ونەیارانى فرە ژنى لە ناوەندە یاسایى و سیاسى و رۆشنبیرى و كۆمەلاَیەتیەكەى كوردستانى خۆمان دا، كە بە پەسەندكردنى هێشتنەوەى بەمەرجى فرە ژنى لە پەرلەمانى كوردستان لە دانیشتنى رۆژى 27/10/2008 كۆتایى هات، بكەین تا بزانین ئاخۆ ئەو مشتومڕە رەنگدانەوەى ململانێى پرۆژە راستەقینەو هیوا بەخشەكانە، یاخود واجیهەى جەنگێكى دەروونى و ئایدیۆلۆژیی رووتە و، داراى پرۆژە و رێگاچارەیەكى بەرهەمدار نیە.
سەرەتا دەبىَ ئەوە بزانین كە ئەستەمە بە دەلیلى عەقڵى و مەنتیقى مەسەلەى چاكى یان خراپى فرە ژنى یەكلابكەینەوە، ئەویش لەبەرسىَ هۆى سادە:
یەكەم: لەبەر ئەوەى هیچ شتێك خێر یان شەڕى رەها نیە. باران رەحمەتیشەو زەحمەتیشە. مەى، كە بە دەقى قورئان حەرامكراوە، هەر قورئان خۆى پێمان دەڵىَ(منافع للناس)یشى تێدایە. ئەوەى پێى وابىَ فرەژنى هەمووى خێرە، یان هەمووى شەڕە لە وەهمدا دەژى.
دووەم: هەر لایەك كۆمەڵىَ بەڵگەى عەقڵى و بابەتى هەیە، كە لانى كەم خۆى باوەڕى پێیانەو بە پاساوێكى ماقوڵیان دەزانىَ بۆ هەڵوێستەكەى . هاوكات بەڵگەكانى بەرامبەر بە بىَ بایەخ دەزانىَ. واتە هەر بەڵگەیەك دژە بەڵگەو دژە وەلاَمێكى هەیە، كە هەر كاریگەریەكى لەسەر عەقڵى بەرامبەر سفر دەكات.
سێیەم: تەنها پێوەر و بەڵگە عەقڵیەكان نین كە قەناعەتى مرۆڤ لەسەر بۆچوونێك دروست دەكەن، بەڵكو پێكهاتەى عەقیدى و ئایدیۆلۆژى و دەروونى مرۆڤ دەورێكى كاریگەرى هەیە لە دیارى كردنى هەڵوێستى ئەو كەسە لە بەڵگە و پاساوە جۆراوجۆرەكان. واتە كاتىَ (فلاَن)ى ئاینپەروەر فرەژنی بە سوننەتێكى ئاینەكەى بزانىَ ئیدى هەموو دنیا بەڵگەى نەیارەكەى بىَ بەلایەوە عانەیەك ناهێنىَ. بە هەمان شێوە كاتىَ فرە ژنى لاى (فیسار)ى عەلمانى یەكىَ لە سیماكانى جەهالەت بىَ، ئیدى گەر فرەژنى موعجیزەیش بخولقینىَ بەلایەوە وەهم و بىَ بایەخە.


لەبارێكى وادا سىَ هەڵبژاردن دێتە پێشمان:
یەكەم: بڵێین كاكە ئەمە فەرمان یاخود رێپێدانى خوایەو ببڕێتەوە. سوودى هەبىَ زیانى هەبىَ نابىَ كەس بەرى پىَ بگرىَ(ئەم ئاراستەیەش لایەنگرى كەم نین).
دووەم: رەهەندە ئاینیەكە بە ئیعتیبار وەرنەگرین و تەنها لێكۆڵینەوەیەكى مەیدانیمان هەبىَ بۆ جەرد كردنى سوود و زیانەكانى فرەژنى لە كۆمەلگەدا، ئاخۆ چ زیانێك لە بوونى كەوتۆتەوەو چ سوودێك لە بوونى بە كۆمەلگە گەیشتووە. بە پێچەوانەوە قەدەغەكردنیشى چ سوودو زیانیكى بووەو دەبىَ(ئەمەیان كەس لا بەلایدا ناكاتەوە).
سێیەم: شەرعیەت پێدانە ئاینیەكە بە ئاكامە بابەتیەكانى فرە ژنى لەسەر ئەرز ببەستینەوە. ئەگەر بەرهەمى چاكى هەبوو رێى پێبدەین و هانى بدەین، ئەگەر زیانیشى هەبوو بەرى پىَ بگرین(ئەمە هەڵوێستى ئاینپەروەرانى واقیعبینە، وەك ئەوەى عومەرى كوڕى خەتاب لە ساڵە گرانیدا حوكمى دەست بڕینى دزانى راگرت لەو روانگەوە كە رەنگە ناچارى تووشى دزییان بكات. هەروەها پشكى دڵڕاگیراوان(المۆلفە قلوبهم)ى لە زەكاتدا راگرت لەو روانگەوە كە ئیسلام لەسەر پێى خۆى وەستاوەو چى دى پێویستى بەوە نیە بە دەم چەور كردن خەڵكێك دڵى خەڵكێك راگرىَ. ئیمام محمەد عەبدەیش پێش نزیكەى سەدەیەك فتواى رىَ پێنەدانى فرە ژنى دا لەو رووەوە پێى وابوو زیانەكانى لەسەر پرۆسەى پەروەردەو پەیوەندییە كۆمەلاَیەتیەكان لە سوودەكانى زیاترە).
جا با لەم روانگەوە هەردوو لایەنى ناكۆك بخەینە ژێر پرسیارەوە:
سەرەتا لە لایەنگرانى فرەژنى دەپرسین: ئاخۆ داكۆكى كردنیان لە فرە ژنى لەبەرئەوەیە كە بە داتاو ئامار بۆیان دەركەوتووە فرە ژنى چارەسەرى كێشەكانى ئافرەتان و پیاوانى كۆمەڵگەى ئێمە دەكات، یان تەنها لەبەرئەوەیە كە قورئان رێى پێداوەو بەس؟ ئەگەر راستە ئەوەیان"بۆ دەركەوتووە"، ئەوە پێویستە ئەو ئامارو لێكۆڵینەوانە بخەنە بەردەم راى گشتى(تا ئێستا داتایەكى لەم جۆرەیان پێشكەش نەكردوە، سووریشن لەسەر ئەوەى فرەژنى چارەسەرە.
ئەمەش نیشانەى ئەوەیە هەڵوێستەكەیان زیاتر "ئیمان و تەسلیم بوونە" لەوەى "مەعریفە و زانین" بىَ). ئاخۆ ئەگەر گریمان بۆیان دەركەوت فرەژنى زەرەرى لەسوودى زیاترە، ئامادەن-وەك ئیمام محەمەد عەبدە- دەنگ بە قەدەغەكردنى بدەن" ئایا دیراسەیان هەیە لەسەر ئەوەى ژمارەى ئافرەتان لە كوردستان چەندە لە ژمارەى پیاوان زۆرترەو ئاخۆ دابەشبوونى ئەو جیاوازیى ژمارەیەى نێرو مىَ لە رووى تەمەنەوە بەو شێوەیە كە بە فرەژنى چارەسەرى زۆریى ئافرەتان بكرىَ؟ یان ئایا دیراسەیان كردوە بزانن ئاخۆ لە پیاوان و ئافرەتانى ئێمە دەوەشێتەوە كە پرۆسەى فرە ژنى بەو شێوەیە ئیجرا بكەن كە ئامانجەكانى ئیسلامى تێدا دێتەدى لە نەهێشتنى دیاردەى قەیرەیى و بێوەژن، یان مەسەلەكە تەنها دەرفەتێك بووە بۆ تێركردنى غەریزەى پیاوان بىَ ئەوەى خزمەتیك بە سنوورداركردنى ئافرەتانى بىَ مێرد بكات؟ ئایا دیراسەیەكیان كردوە بزانن فرە ژنى چ رەنگدانەوەیەكى سەلبى لەسەر پەروەردەو پێگەیاندن و پەیوەندییە كۆمەلاَیەتیەكان دەبىَ؟. ئاخۆ لە رووى رۆشنبیریەوە هیچ بەرنامەیەكیان بۆ داڕشتنەوى عەقڵیەتى پیاوان هەیە تا زەمانەتى ئەوە بكەن فرەژنى لە پێناو ئامانجە دروستەكاندا مومارەسە دەكرىَ؟.
ئایا رێپێدان(ئیباحە)ى كارێك لە قورئاندا رێگرە لەوەى قەدەغە بكرىَ(بۆ نموونە ئاخۆ نابىَ پەرلەمان قەدەغەى "كۆیلایەتى" بكات مادام ئیسلام رێى بەوە داوە موسڵمان كۆیلەى هەبىَ). ئایا دابەزاندنى دەقەكان بۆ بەدیهینانى بەرژەوەندییەكە، یان هەر وا فەرمانە و دەبىَ بە بىَ سەیركردنى جۆرى ئاكامەكەى جىَ بەجىَ بكرىَ؟ كوا ئەو ئامارانەى باس لە كاریگەرییە ئیجابیەكانى فرە ژنى لە كۆمەلگەى كوردیدا دەكەن؟ چەند قەیرە كچ و بێوەژنى خاوەن كڵفەت لەو حاڵەتە سوود مەند بوون؟ ئاخۆ هیچ دیراسەیەكیان لەسەر ئاسەوارە خراپەكانى نەبوونى فرە ژنى كردوە تا بگەنە ئەو بەرەنجامەى كە قەدەغەكردنى كارەسات دەخولقینىَ؟
لەبەرامبەرەوە با لە نەیارانى فرەژنیش بپرسین: ئاخۆ دژایەتى كردنیان بۆ فرە ژنى لەبەرئەوەیە شتێكى خراپەو لە داتاو ئامارەكانى ئاسەوارە زیانبەخشەكانى ئاگادارن، یان تەنها لەبەر ئەوەیە كە بەشێكە لە كولتوورى ئاینى؟ ئەگەر پێیان وایە زیانەكانى زۆرن دەبىَ لێكۆڵینەوەى مەیدانى و داتاو ئاماری پێویست لەو بارەوە پیشكەش بكەن(كە نەیانكردوە). .دەبىَ لە پرۆسەیەكى بەراوردكاریدا پێمان بسەلمێنن كە زیانەكانى فرەژنى زۆر لە سوودەكانى زیاترن (ئامارێكى لەم جۆرەمان لىَ نەبینیون. قسەى بىَ بەڵگەو ئاماریش تەنها هۆنینەوەیە). ئاخۆ لەبەرامبەر قەدەغەكردنى فرەژنى بەرنامەیەكی بەدیل و قابیل بە جىَ بەجىَ كردنیان لە كۆمەڵگەى كوردستاندا پێیە كە باشتر لەوەى هەیە وەلاَمى خواستە رۆحى و كۆمەلاَیەتیەكانى پیاوان و ئافرەتانى ئێمە بداتەوە؟
ئەگەرچى لە میانەى گفتوگۆى پەرلەمان لەسەر یاساى فرەژنى، خۆشبەختانە بۆ یەكەم جار دابەشبوونێكى ئیرادى تاكەكەسیمان لە دەمەتەقێكانى پەرلەماندا بینى، ئەگەرچى مایەى دڵخۆشییە كە لەباتى پەلاماردنى حەفتاو پێنجى و ئار بی چى ناكۆكیەكانمان لە پەرلەمان بە وتوێژ و دەنگدان یەكلادەكەینەوە، بەلاَم ئەوەى مایەى نیگەرانییە ئەوە بوو مشتومڕەكەى پەرلەمان و دەرەوەى پەرلەمان لەسەر فرەژنى، تەنها گەرمكردنەوەیەكى كلاسیكى چێشتە كۆنەكە بوو بە بىَ هیچ ئیزافەیەكى جۆرایەتى، بە غیابى دەنگى مەعریفەو ئامارو، بەبىَ حزور و رەنگدانەوەى وێنە واقیعیەكەى كۆمەلگا.
بە داخەوە، نە ئەوەى بەرگرى لێدەكا لە روانگەى زانین و ناسینى واقیعى كۆمەڵگەكەو گرفت و پێداویستیە بابەتیەكانى و، بوونى بەرنامەیەكى دەوڵەمەندەوە بۆ تەوزیفكردنى ئەو یاسایە لە حاڵەتى پەسەندكردنیدا بەو شێوەیەى فرەژنى بە شێوەیەكى دروست نەك نادروست بەكاربهێنرىَ، بەرگرى لێدەكات، نە ئەوەى دژایەتیشى دەكات لە روانگەى لێكۆڵینەوەى ئەمبریقى و داتاو بوونى بەرنامەیەكى پێشكەوتووى قابیل بە جىَ بەجىَ كردن لەم زەمین و زەمانەدا، دژایەتى دەكات. بابەتەكە بووە بە دەمامكێك بۆ ململانىَ ئایدیۆلۆژى و عاتیفیەكانى پێكهاتەكانى نێو كۆمەڵگە. لەبارێكى واداو لە غیابى ئەو عەقڵیەتە مەعریفەخواز و نائایدیۆلۆژى و خەمخۆرەدا، دوورى دەبینم چ پەسەندكردنى یاساكەو چ قەدەغەكردنى لەباریدا بىَ بارى لارى ئافرەت و پیاوە هەناسە ساردەكانى كۆمەڵگەى كوردستان راست بكاتەوە.

* چ جۆرە سەركەوتنێك جێى شانازییە؟

عومەر عەلى غەفور 
ئایا ئەوە قەدەرى مرۆڤە كە بەهاى هەموو سەركەوتنێك لەسەر حسێبى گیان و كەرامەت و ئاسوودەیى ئەو بێ؟ ئایا مەرجە تەنانەت ئەو پەیامانەیش كە بەنێوى ئازادى و بەختەوەریى مرۆڤەوە دێن، چ ئاسمانى بن یان زەمینى، ئەمانیش بۆ پێقایمكردنى خۆیان بە هەمان رێڕەودا بڕۆن؟ ئایا مرۆڤایەتى دەستەوسانە لە ئاست داهێنانى شێوازێكیتر بۆ ململانێ و سەركەوتنى پرۆژە و سیاسەت و بەرژەوەندییە ناكۆكەكان كە بەهاكەى خوێن و كوشت و كوشتار و وێرانكارى نەبىَ؟
ئاینى ئیسلام بۆ دەستەبەركردنى سەرفرازى و بەختەوەرى مرۆڤ هات، بەڵام دواتر لەسەر شانى سوپاى فەتحى ئیسلامى بە جیهاندا بڵاوبوویەوە، كە هەر چۆنێك پاكانە بۆ نیەت و پەروەردە و پاشخانى ئەخلاقیى ئەندامانى ئەو سوپایە بكرێ ناتوانرىَ ئەوە ئیسپات بكرىَ كە رژانى ئەو هەموو خوێنە لە جەستەى مرۆڤایەتیى ئەو سەردەمانە بە كافر و موسڵمانیەوە زەرورەتێكى مێژوویى بوو كە بە بىَ ئەوە نەدەكرا پەیامەكە بڵاو بێتەوە. هەروەها ناتوانرىَ ئەوە بشاردرێتەوە كە سوپایەكى زەبەلاح و تێكەڵە لە خەڵكى نەخوێندەوار و نەوموسڵمان و دەشتەكى و خێڵەكى كارى دڕندانەی لێرەو لەوىَ نەكردووە، ئەوەتا پێغەمبەر(د.خ) خۆى لە بەرامبەر رەفتارێكى لەو جۆرەى خالدى كوڕى وەلیددا دەڵىَ (اللهم اني بريء مما فعل خالد) خوایە من بەریم لەوەى خالد كردى.
ئەم یاسایە بە نیسبەت زۆر رووداویترى هاوشێوەوە راستە.

ئەمریكا بە نێوى "ئازادى عێراق" و دیموكراسیزەكردنى ناوچەكەوە بارودۆخێكى لەم وڵاتە ساز كرد كە چ بە دەستى خۆى، چ بە دەستى دوژمنەكانى كە لە ئەنجامى ئەو پاشاگەردانیەى ئەمریكا لە عێراق دروستى كرد قوت بوونەوە، دەیان هەزار كەسى ئەم وڵاتەى دووچارى كوشتن و سەقەتبوون و جەرگسوتان و ماڵوێرانى كرد، كەچى شەرم نایگرىَ و هێشتاش خۆى بە بەیداخهەڵگرى بەها ئەخلاقى و مرۆڤایەتییەكان دادەنىَ و شانازى بە سەركەوتنێكەوە دەكات كە لەسەر ئێسك و پروسكى هەزاران مرۆڤ بنیات نراوە.
بێئەوەى مافى گەلانى لوبنان و فەلەستین لە بڕیاردان لەبارەى هێزە سیاسى و چەكدارییەكانى زەوت بكەم، پێم وایە هەردوو بزوتنەوەى حەماسى فەلەستین و حزبولاَى لوبنانیش هەمان شایى سامناكى سەركەوتنێكى وەهمى لەسەر جەستەى میللەت و ولاَتەكانیان دەكەن.
لە شەڕى نێوان حزبولاَ و ئیسرائیلدا لە تەمموزى 2006 كە بەهۆى كوشتن و رفاندنى چەند سەربازێكى ئیسرائیلییەوە لەلا یەن چەكدارەكانى حزبوڵاوە هەڵگیرسا، ئیسرائیل نەیویست یان نەیتوانى حزبولاَ لەناوببات، بەڵام لەماوەى مانگێك بۆردمانى بێرەحمانەدا سەدان هاوڵاتى لوبنانى كوشت و بریندار كرد و ژێرخانى ئەو وڵاتەى هەڵتەكاند، كەچى حزبوڵا لە برى ئەوەى پەشیمانى دەرببڕىَ و داواى لێبوردن لە لوبنانیەكان بكات كە تووشى ئەو كارەساتەى كردن، ئێستایشى لەگەڵ بىَ شانازى بەوەوە دەكات كە لەو شەڕەدا سەركەوتووە، بەوەى لەناونەچووە، بێئەوەى توانیبێتى دوژمنەكەى لەناوببات یان لانى كەم مەرجەكانى خۆى لەسەرى فەرز بكات.
حەماسیش كە بەر لە هەمووان زۆرترین قوربانیى لە ریزى سەركردەكانیدا داوە، لە باتى ئەوەى بە ئاراستەى سووك كردنى گەمارۆ و فشارەكانى سەر خەڵكى غەزە هەنگاو هەڵبگرىَ، خۆى و خەڵكە بێدەرەتانەكەیشى دووچارى رووبەڕووبوونەوەیەكى نابەرامبەر و ترسناك لەگەڵ ئیسرائیل كرد كە بووە هۆى كوژران و برینداربوونى نزیكەى 5000 كەس، كە هەر چۆن لێكى بدەیتەوە حەماسیش پشكێكى سەرەكى بەرپرسیارێتى ئەو قەسابخانەكارییەى دەكەوێتە ئەستۆ، كەچى پاش راگەیاندنى ئاگربڕ پەشیمانى و ئەسەفێك بە گوتار و لێدوانەكانى سەركردەكانى حەماسەوە نابینیت و بەڵكو ئەوانیش وەك حزبوڵا هەلهەلەى سەركەوتنێكى وەهمى لێدەدەن بەبىَ ئەوەى ئەو شەڕە ئیسرائیلى ناچارى تەنازولێك كردبىَ، ئیدى چش لەو كارەساتە مرۆییەى خولقا.
 سەیر لەوەدایە ئیسرائیل بەیروت و غەزەى وێران كرد و هەزاران لوبنانى و فەلەستینى كوشت و بریندار كرد كەچى نەیوت سەركەوتووم، بەڵكو بەپێچەوانەوە خۆى بە شكستخواردوو وەسف كرد. دنیایەكى سەیرە!.
با وا تێنەگەین تەنیا عەرەبن بەم شێوەیە بیردەكەنەوە، ئێمەش سەردەمانێك دەمانوت"دارى ئازادى بە خوێن ئاو نەدرىَ قەت بەرناگرىَ" و "كوردستان یا نەمان" و "دەست لە چەكم هەڵناگرم تا سەردەكەوم یان دەمرم" و چەندین دروشمیتر كە ئەگەرچى ئەمڕۆ بازاڕیان لە جاران كزترە ، بەڵام كاتىَ هەڵبژاردنەكانى عێراق نزیك دەبێتەوە یان دەمەقاڵەیەك لە نێوان مەفرەزەیەكى سوپاى عێراق و هێزێكى پێشمەرگەدا دروست دەبىَ دەستودەم بازاڕەكە گەرم دەبێتەوە و سروودە حەماسیەكانى سەردەمى شاخ تاومان دەدەنەوە. ئیدى باسێك لە بیركردنەوەى هاوسەنگ و مەترسیەكانى ئەو گوتارە لەسەر گیان و ژیانى خەڵكەكە نامێنێ، گرنگ ئەوەیە هەست بە سەركەوتن بكەین.
زۆر جاریتریش نووسیومە كە لە هەموو جێیەك لە سەردەمى ئاشتیدا مرۆڤ نرخێكى گەورەى هەیە و جارى وا هەیە بۆ رزگاركردنى گیانى منداڵێك یان پیرە پیاوێك شارێك دەخرۆشىَ و حكوومەت دێتە سەر خەت، بەڵام لە كاتى شەڕدا مرۆڤ دەبێتە یەكىَ لە بىَ نرخترین شتەكان، لەبەرئەوە پێویستە بەهیچ شێوەیەك زەمینە بۆ شەڕ خۆش نەكرىَ، تا گیانى مرۆڤ سووك و بىَ نرخ نەبىَ.

السبت، 10 أكتوبر 2009

* كاتێ جیاوازى ئینتیما رۆحى مرۆڤایەتیى مرۆڤ دەكوژێ

عومەر عەلى غەفور

هەستى مرۆڤایەتى" یاخود "هەستى ئەخلاقى" لەو هەستە رۆحییانەى نێو ناخى مرۆڤە كە واتاى بە ژیان بەخشیوە و رێى لەوە گرتووە هەستە شەهوانییەكانى مرۆڤ تروسكایى ئومێد و پاكژى لە مێژووى مرۆڤایەتیدا بكوژێننەوە.

مەبەستیش لەم هەستە ئەو سۆز و خۆشەویستییە گەردوونییەیە كە لە ناخى مرۆڤدایە بەرامبەر بە مرۆڤەكانى تر بەبىَ لەبەرچاوگرتنى جۆرى ئینتیمایان لە ئاین، رەنگ، زمان، حزب...هتد. فەیلەسوفان و عارفان "مێشك"یان بە مەڵبەندى "عەقڵ" و "دڵ"یشیان بە مەڵبەندى ئەم هەستە بلورییە داناوە.
ئەم هەستە وێڕاى پلیشانەوە و پەراوێزخرانى بەردەوامى لە گەرمەى ململانێ شەهوانییەكانى نێوان تاك و گرووپە جیاوازەكانى مرۆڤ و سەردەستەبوونى نەزعە عەقلاَنى و بەرژەوەندگەراییەكان لە رەنگڕێژكردنى رەوتى رووداوەكانى مێژوو، بەلاَم وەك بەهایەكى گەردوونى پارێزگارى لە بایەخ و حورمەتى خۆى لە قولاَیى قووڵى ناخى مرۆڤەكاندا كردوە و بە دەگمەن نەبىَ كەسێك نیە راستەوخۆ دژایەتی بكات.
چەندە بتوانین لە بەدواداچوون و داكۆكى لێكردنى بەرژەوەندى و خواستە زاتیەكانماندا هاوسەنگیى لە نێوان زات و بابەت، لە نێوان بەرژەوەندى خود و بەرژەوەندى ئەویدى، راگرین هێندە ئەو هەستە مرۆڤایەتییە دەبوژێتەوە و ژیان لە كارەسات و تاوان و ناعەدالەتى دوور دەبىَ. دیارە بە پێچەوانەشەوە. كارەسات و ستەمە جەرگبڕەكانى كۆن و نوىَ بەرهەمى ئەو عەقڵیەتە خۆپەرستە و خۆدابڕینە لە كاریگەریى ئەو هەستە ئەخلاقى و مرۆڤایەتییە.

دەست بەردان لەو بەها ئینسانییانە لە تێڕوانینمان بۆ ژیان و رووداوە دوور و نزیكەكانى دەوروبەرمان و خۆسپاردنى رەهامان بە نەزعە خودییەكان هەندىَ جار سەردەكێشىَ بۆ كوژاندنەوەى ئەو روناكییە گەردوونییە لە ناخماندا، كە پێویستییەكەى بۆ بوونمان لە پێویستى خۆر بۆ ژیان كەمتر نیە و واى لێدىَ بىَ ئەوەى بە خۆمان بزانین دەبینە مرۆڤگەلێكى دڵڕەق و دوور لە سۆز و خۆشەویستى.
كاتىَ بابایەك حزبەكەى خۆى لێدەبێتە حەقیەقەتى رەها و لە چاویلكەى پێوەر و بەرژەوەندییە تایبەتەكانى ئەو حزبەوە بۆ دنیا و رووداوەكانى دەڕوانىَ و بازنە فراوانترەكانی دیكەى ئینتیماى هاوبەشى وەك وەك نەتەوە و ناوچە و شارستانێتى و مرۆڤایەتى لەبیر دەباتەوە، ئیدى رەنگە قەلاچۆكردنى هەزاران مرۆڤى بەلاوە ئاسایى بىَ ئەگەر پێى وابىَ ئەو تاوانە لە مەودایەكى دوور یان نزیكدا لە بەرژەوەندیى حزبەكەى دەبىَ.
ئەم هاوكێشەیە بۆ نەتەوە و ئاین و مەزەب و بازنەكانی دیكەى ئینتیمایش راستن.
لەسەردەمى شەڕى نێوخۆى لایەنە بەشەڕهاتووەكانى كوردستاندا خەڵكێك هەبوون دەیانوت دەستى سەدام خۆش بىَ خەڵكى گەرمیانى ناوچەى ئەنفال كرد ئەگینا فلاَن لایەن ئێستا دەیخواردین! هەبوو دەستخۆشى لە سەدام دەكرد كە بارزانییەكانى سەرنگون كرد ئەگینا ئێستا وەزعمان شڕ بوو، هەبوو دەیوت دەستى سەدام خۆش هەڵەبجەى كیمیابارن كرد ئەگینا وا و وا دەبوو.
كاتىَ هێزە ئەمریكى و عێراقیەكان رۆژانە سەدانیان لە لایەنگرانى موقتەدا سەدر و لەگەڵ ئەوانیش سەدان ژن و منداڵیان لە شارەكانى ناوەڕاست و باشور دەكوشت هەندىَ نووسەر و دەزگاى راگەیاندنى لاى خۆمان شاگەشكە دەبوون، چونكە ئەوانەى دەكوژران عەرەب بوون.

لەو كاتەى ساڵى پار فرۆكەكانى ئیسرائیل بەشێوەیەكى دڕندانە بۆ ماوەى 22 رۆژ بردمانى چڕ و بێڕەحمانەى كەرتى غەزەى فەلەستینى دەكرد و زیاتر لە 1000 كەسى كوشت و زیاتر لە 5000 كەسیشى لە چەكدار و مەدەنى فەلەستینى بریندار كرد، خەڵكێك لە كوردستان نەك دڵى بە دیمەنى ئەو قەسابخانەیە دانەدەخورپا بەڵكو بە ئاشكرا دەستخۆشى لە جەلاد دەكرد، هەر لەبەرئەوەى عەرەبن یان ئۆپەراسیۆنەكە بۆ لەناوبردنى حەماسى ئیسلامییە كە غەززەى لەژیر دەستدایە.
ئەمانە و دەیان نموونەى لەم جۆرە وێنەى زیندووى ئەو حاڵەتى "دڵمردن"ەى مرۆڤن كە بە پلەى یەكەم بەرهەمى مامەڵەكردنێكى ناتەندروستە لەگەڵ ململانێى پێكهاتە جیاوازەكانى كۆمەڵگە و جیهان و بەركەنارخستنى رۆڵى دڵە لە دیاریكردنى جۆرى ئەو مامەڵەیەدا.
ئەڵبەت ئینتیماى مرۆڤ بۆ حزب و نەتەوە و ئاین و مەزەبێك كاریگەرى و رەنگدانەوەى لەسەر رەفتار و بیركردنەوەى ئەو كەسە بەجێدێڵىَ، ئەوەش لە سنوورى خۆیدا سروشتییە، بەلاَم ناسروشتى ئەوەیە ئەو كاریگەرییە بە جۆرێك بىَ رۆحى مرۆڤایەتیى مرۆڤ بكوژىَ.

* قەدەغەكردنى سوكایەتی پێویستە، نەك رەخنە

عومەر عەلى غەفور

لە ولاَتانى دواكەتوودا هەروەك كە لە مەیدانە سیاسیەكەدا حزبى زۆرینە و فەرمانڕەوا هەمیشە لە هەوڵى ئەوەدایە كۆنترۆڵى گشت جومگە و سەرچاوەكانى هێز لە كۆمەڵگەدا بكات تا بتوانىَ جموجوڵ و گەشەى نەیارانى لە نزمترین ئاستدا تەوق بكات و تەمەنى درێژ بۆ خۆى مسۆگەر بكات، بە هەمان شێوە لە مەیدانە فیكرى و ئایدیۆلۆژیەكەیشدا ئایدیۆلۆژیاى زۆرینە هەمیشە پێگە زەمەنییە بەهێزەكەى بۆ هەرچى زیاتر دریژەپێدانى هەیمەنەى خۆى بەسەر گۆڕەپانەكەدا بەكاردێنىَ، ئەویش لە رێى هەوڵدان بۆ هەرچى زیاتر بەرتەسككردنەوەى مەوداى جوڵە و چالاكى ئایدیۆلۆژیا نەیارەكانى، تا بە تێپەڕینى رۆژگار لە بەر بێهێزی بڕستیان لەبەردەبڕىَ و بەلادا دێن. كوردستان تاقیگەیەكى باشى ئەم تیۆرەیە.
مەسعود محەمەد لە بەرگى یەكەمى كتێبى (مرۆڤ و دەوروبەر) دا كە لە ساڵى 1977 چاپى كردوە دەربارەى رادەى هەیمەنەى فیكرى چەپ و چەپەكان لە كوردستانى سىَ دەهەى پێش خۆى دەڵىَ: "سى ساڵ پترە خوێندەوارى كورد هەرچى فیكرەى دەرەوەى جوغزى ماتریالیزم هەیە لێى حەرامكراوە..(بەشیوەیەك).. هیچ موبالەغە لەوەدا نیە كە دەڵێم دیتومە مەلاى كورد لەنێو ئەڵقەى تازە خوێندەوارى كورد نەیوێراوە بە رەهایى هەموو باوەڕێكى ئاینى راست و دروست و بىَ تەئویلى ئیسلامەتى باس بكات وە یا بە دەنگى دلێرەوە بڵىَ بنەما ئابوریەكانى ئیسلام لە كۆمیۆنیزم باشترە" لا20-21. هەر لە روانگەى بالاَدەستى ئەم فەزا خنكێنەرە دژە ئاینیەشەوە بوو كە مەسعود محەمەد وەك دەمڕاستى كۆڕى زانیارى كورد دووچارى رەخنە و گێچەڵێكى زۆر بوویەوە لە لایەن رۆشنبیرانى كوردى ئەو سەردەمەوە لەسەر چاپكردنى كتێبى (رێكەوت لە ترازوى ژیریدا)ى محەمەد مەلا ساڵحى شارەزورى، لە لایەن كۆڕەوە.
ماتریالیزم و دەسەلاَتەكەى، لە دەورەیەكى مێژووییدا، كەوتنە پەراوێز و، پەراوێزەكەى دوێنىَ، كە ئاینە، جارێكیدى بوویەوە بە سەنتەر و دەسەلاَت. حاڵى حاز، بەپێچەوانەى جاران، ئەوانەى ناوێرن "بە رەهایى هەموو باوەڕێكى راست و دروست و بىَ تەئویلى خۆیان" باس بكەن توێژێكى نادینین.
ئێستا ئاین لە كوردستان خاوەن دەسەلاَتى رەسمى نیە، بەلاَم دەسەلاَتێكى نارەسمى بەرچاوى هەیە و هەیمەنەى خۆى بەم یان بەو شێوە مومارەسە دەكات. دیارە مومارەسەكردنى ئەو هەیمەنەیە، بە هەمان شێوەى هەیمەنەى چەپەكان لە ناوەڕاستەكانى سەدەى رابردوودا، لەسەر حسابى بەرتەسككردنەوەى ئازادى جموجوڵى ئایدۆلۆژیا نائاینیەكان، هەروەها ئەو ئاراستە عەقلاَنییە نوێیانەیش دەبىَ كە تێگەیشتنیان لە ئاین لەگەڵ تێگەیشتنى دەسەلاَتى تەقلیدى ئاینى گۆڕەپانەكەدا ناكۆكە.
دەسەلاَتیش، كە پتر واجیهەیەكى رەسمى دوو حزبەكەیە، كە وێڕاى عەلمانیبوونیان، ناتوانن موجامەلەى هەستى موحافیزكارانەى جەماوەرەكەیان نەكەن و لەو هەڵمەتەدا پشتى دەسەلاَتى نارەسمى ئاین لە بەرامبەر پاشماوەكانى دەسەلاَتە كۆنەكە نەگرن.
لێرەوەیە لەگەڵ ئەوەى فەزا كۆمەلاَیەتیەكە تا رادەیەكى بەرچاو ئاینى بووە، ناوە ناوە هەندىَ نووسین لە شێوەى وتار و كتێب بلاَودەبنەوە كە بەهیچ كلۆجێك موجامەلەى ئەو فەزایە ناكەن و رەخنە نەك لە دەسەلاَتى ئاینى و پیاوان و حزبە ئاینییەكان، بەڵكو رەخنە لە خودى ئاینەكەش دەگرن، ئەڵبەت زیاتریش لە فۆرمێكى ئیستیفزازى و داشۆریندا. دیارە ئەمەش هێندەیدى كەشوهەواكە گرژتر دەكات و مرۆڤ لە بەرقەراركردنى زەمینەیەكى تەندروست بۆ گفتوگۆى هێمن و زانستى لەنێوان ئاراستە فیكرى و ئایدیۆلۆژیەكانى كۆمەڵگەدا ئومێدبڕاو دەكات.
ناكرىَ مێژوو تەنیا لە چاوى سەركەوتوەكانەوە بخوێنرێتەوە، چونكە ئەوانەى پەراویزیش بە هەمان شێوەى بالاَدەستەكان مرۆڤن، تەنیا جێیان لەسەر نەخشەى دەسەلاَت جیایە كە دەكرىَ سبەینىَ ئەوان ببنە سەنتەر و سەنتەریەكان بچنەوە پەراوێز. چەپەكانى دوێنىَ(كە سەنتەر بوون) هەڵەبوون لەوەدا ئازادییان لە مرۆڤە ئاینپەروەرەكان بەرتەسك دەكردەوە بە وەهمى ئەوەى بەوە لەنێو دەچن. ئاینییەكانى ئەمڕۆیش هەڵەن گەر پێیان وابىَ بە سیاسەتى بەرتەسك كردنەوەى ئازادى دەربڕینى نائاینییەكان، یان نوێخوازە ئاینییەكان، ئەوانەى دوایى لە نێو دەچن، یان بەو هەڵوێستە سەروەریەكى مێژوویى بۆ ئیسلام تۆمار دەكەن.
بەندە ئەو سیاسەتى بىَ چیكڵدانەییەى سەنتەرییەكان، ئاینى بن یان دژەئاینى، پتر بە بەرهەمى كولتوورێكى دواكەوتوو دادەنێم تا ئەوەى زادەى رۆحیەتى راستەقینەى ئاینەكە یاخود فەلسەفەكە بىَ. سەلماندنى ئەمەش زەحمەت نیە.
بیرمەندێكى خۆرئاوا، بەهەڵەدا نەچووبم ڤۆلتیرە، لە وتەزایەكیدا سەرسوڕمانى خۆى دەردەبڕىَ لە موفارەقەیەكى سەیر لە نێوان ئیسلام و مەسیحیەتدا وەك دەق و وەك واقیع. ئەو پێى وایە ئیسلام بە شمشێر دەستى پێكرد كەچى كەنیسەكان لە شارەكانى جیهانى ئیسلامیدا مانەوە، بەلاَم مەسیحیەت وەك پەیامى ئاشتى و خۆشەویستى دەستى پێكرد كەچى موسڵمانەكانیان لە ئەندەلوس قەلاچۆكرد و مزگەوتەكانیان خاپور كرد. ئەمە سەلمێنەرى ئەوەیە كە تەنیا ئاین پێكهێنەرى سیاسەت و رەفتارى مرۆڤ و كۆمەڵگەكان نیە، بەڵكو دەكرىَ بڵێین رادەى هۆشیارى مرۆڤانەى مرۆڤ و كۆمەڵگەكان جۆرى تێگەیشتن و مومارەسەكردنیان بۆ خودى ئاینەكەیش دیارى دەكات.
ئیسلام لە سەردەمى هاتنى و رەنگە چەندین سەدە لەوەدواتریش پێشكەوتووترین نموونە بوو لە بوارى قایلبوون بە بوون و مانەوەى ئاینەكانیدی(ئەگەرچى ئەو قایلبوونە مەرجداریش بووبىَ). بەلاَم ئەوە كە ئیسلامێكى سینەفراوان و لێبوردە و بێباك لە بوونى جیاوازیەكان و شەڕى بەڵگەكان(كە قورئان بە (برهان) ناوى دەبات- قل هاتوا برهانكم ان كنتم صادقین))، ئیسلامێك بێباكانە وتە و گومانى نەیارەكانیشى لەنێو كتێبە پیرۆزەكەیدا تۆمار و نەمر كردوە، ئیسلامێك كە بە وتەى سەلیم خەیاتە لە سەردەمى زێرینیدا هێندە لێبوردە بووە رێى بە كەسانى وەك (ابن الراوندی)ى زندیق داوە بە راشكاوی رەخنە لەسەر عەقائیدەكانى بگرىَ، ئەویش هێندە لێى بە جواب بێت كە بە لەسەرخۆیى و هێمنى كتێب بۆ پووچاندنەوەى بیروراكانى دابنىَ. ئەوە كە ئیسلامێكى لەم جۆرە بە تێپەڕینى رۆژگار دەبێتە ئەوەى شوێنكەوتوانى چێژ لەوە ببینن كە نەیارەكانیان بێدەنگ بكەن و رێ لە ئازادى هەڵسوڕانیان بگرن و، لەولایشەوە مەسیحیەتێك كە جەنگى خاچپەرستەكان و دادگاكانى پشكنینى بەرهەمهێنا بە تێپەرینى رۆژگار ناوبانگى وەك پەیامى ئاشتى و خۆشەویستى بە جیهاندا بلاَوبێتەوە و ئاینە جۆراوجۆرەكان لەژێر فەزایدا بە ئازادى هەڵسوڕێن.
هەموو ئەمانە بەلگەى دەورو كاریگەرى مرۆڤ و رادەى هۆشیارى مرۆڤانەى مرۆڤ و كۆمەڵگان لە دیاریكردنى جۆرى مامەڵەكردنى عەقڵى ئاینیى هەر ئاینێك بەرامبەر بە ئازادى بیروباوەڕ و دەربڕین و، ئاینەكە لەو مەسەلەیەدا دەورێكى سانەوى هەیە. واتە دەكرىَ ئاینێكى لە جەوهەردا پێشكەوتوو لە سایەى كۆمەڵگەیەكى دواكەوتوودا زۆر بە سانایى بگۆڕىَ بۆ ئاینێكى تەسكبین و دواكەوتوو. بە پێچەوانەشەوە.
عەقڵى ئاینى ئێمە پێویستى بە متمانەبەخۆبونى زیاتر هەیە تا بتوانىَ زیاتر بكرێتەوە و لە بوون و رەخنەى نەیارانى ئاینەكەى نەترسىَ چونكە پەنابردن بۆ سیاسەتى دەمبەستنى ئەویدى لە لایەك نیشانەى متمانەبەخۆنەبوون و ترسانە لە رووبەرووبوونەوەى ئەو بە مەنتیق، لەلایەكیدیكەشەوە رێخۆشكەرە بۆ كاردانەوەى توندڕەوانەى بەرامبەر، ئەویش لە رێى پەنابردنى بۆ سوكایەتیكردن و داشۆرین و قسەى نابەجىَ . لەمەشدا عەقڵى ئاینى پشكێكى گەورەى بەرپرسیارێتى سەرهەڵدانى ئەو نووسینە موهاتەراتیانەى دەكەوێتە ئەستۆ.
ئێمە دەبىَ لە باتى شەڕى داشۆرین و دەمبەستن، زەمینەیەك بۆ گفتوگۆى هێمن سازبكەین. سنوورێك لە نێوان رەخنە و سوكایەتیكردن بكێشین.
 رەخنە چەكێكى مەشروعى مەیدانى ململانێى تەیارە فیكرى و سیاسیەكانى هەر كۆمەڵگەیەكى تەندروستە و كەس بۆى نیە لەژێر هیچ پاساوێكدا رێى لێبگرىَ. بەلاَم سوكایەتیكردن بە پیرۆزیەكان یان تەنانەت بە كەسەكان، ئەمە چەكێكى رەزاقورس و نامرۆڤانەى مەیدانى جەنگە دەروونی و سەربازییەكانى نێوان لایەنە مشەخۆر و مرۆڤكوژەكانە، كە خۆشبەختانە لە روى یاساییشەوە لە هەموو كەس قەدەغەیە. پەیوەندیەكى پێچەوانە لە نێوان ئەم دوو چەكەدا هەیە، تا ئازادى زیاتر بە رەخنەى مەوزوعى بدرىَ ئەگەرى پەنابردن بۆ چەكى دووەم كەمترە.
 خۆ ئەگەر دەرگا سروشتیەكەى رەخنە بەسترا ئەوە دەبىَ ئەگەرى پەنابردن بۆ چەكەكەیدى بە دوور نەزانین. هەموولایش لەو ئاكامە بەرپرسن.
ئەگەر دەوترىَ هەندىَ مەسەلە هەیە لە ئەساسیاتى ئاینە و نابىَ رەخنەى لێبگیرىَ، چونكە سیستمى كۆمەڵگەى لەسەر بنیات نراوە و هەر جۆرە گومانێك لەسەر ئەو بنەمایانە هەرەشەیە بۆ سەر سیستمى كۆمەلاَیەتى كۆمەڵگە و، لەولاشەوە خەڵكێكمان هەن رەنگە ئیمانیان بەو شتانە نەبىَ و بە مافى خۆیانى بزانن قسەیان لەسەر بكەن، ئەمیش دیسان دەكرىَ دەروازەیەكى بۆ بدۆزرێتەوە.

لە كۆندا هەندىَ لە زانایان باوەریان وابووە كە نابىَ زانستى كەلام لاى خەڵكى عەوام باس بكرىَ چونكە عەقڵیان ئەو توانایەى نیە تێیبگات و هەڵیسەنگێنىَ، سەرەنجام تووشى سەرگەردانى دەكات. بەڵكو دەبىَ ئەو باسوخواسە تەنیا لە نێوەندى خەواس(نوخبە) دا بوروژێنرىَ. ئێستاش بە هەمان پێوەر و بۆ دوور راگرتنى شەقامى كوردى هەم لە كاریگەرییە سەلبیەكانى ئەو خیتابە نادینیە لە سەر بیروباوەر و و وابەستەییان بە سیستمى كۆمەلاَیەتى كۆمەڵگە و هەم لە ئەگەرى چاوسووركردنەوەى لەو رۆشنبیرە سیكیولارانە، كە مافى خۆیانە گوزارشت لە ناخى خۆیان بكەن، دەكرىَ هەندىَ میمبەرى زۆر نوخبەوى هەبىَ(بۆ نموونە وەك گۆڤار، یان كۆڕ و سیمینارى تایبەت) وەك ناوچەیەكى ئازاد (free zone) كە ئەو رۆشنبیرە سیكیولارانەیش، كە ئەوانیش هاولاَتى ئەم ولاَتەن، بیروبۆچوونى خۆیانى ئازادانە، بە زمانى فیكر و مەعریفە(برهان)و دوور لە هەر سوكایەتیكردنێك، تێدا دەربڕن و رۆشنبیران دوور لە هەلاَ و هەڵنان و گواستنەوەى بۆ سەر میمبەرى مزگەوتەكان و نێو شەقام گفتوگۆى لەسەر بكەن. بەمە بەشێك لە رۆحى ئایەتى (لا اكراه فی الدین) بەرجەستە دەبىَ.

* كوردستانى و گۆڕان، رێ لە ئاژاوەچییەكانتان بگرن!


عومەر عەلى غەفور
بەچاوپۆشین لە ئاكام و ئەنجامەكانى هەڵبژاردنەكە و بۆچوون و تێبینییەكانى لیستە ركابەرەكان لەسەر چۆنێتیى بەڕێوەچوونى پرۆسەكە و ئەداى كۆمسیۆنى باڵا، هەڵبژاردنەكەى 25ى تەموزى كوردستان بوو بە سەرەتاى قۆناغێكى نوێ لە ژیانى سیاسیى كوردستاندا، كە تێیدا ئۆپۆزسیۆنێكى بەرفراوان و جیدى دروست بووە كە بێ شك كاریگەریى گەورەى لەسەر ئەداى حكوومەت و پەرلەمانى داهاتووى هەرێمەكە دەبێ.
بەڵام ئەم دۆخەى دروست بووە ئەگەر دانایانە مامەڵەى لەگەڵ نەكرێ، هیچ بەدوورى مەزانە لەلایەن بەرژەوەندگەرا و بیرتەسك و نەزانەكانى سەر بە لایەنە ركابەرەكانەوە بكرێتە سەرەتاى گرژكردنەوەى دۆخى كوردستان و هەڵگیرساندنەوەى شەڕێكیدیكەى ناوخۆ.
چ لەكاتى هەڵمەتى هەڵبژاردن و چ پاش ئەنجامدانى هەڵبژاردنەكە و ئاشكرابوونى ئەنجامەكانی، هەندێ لە بەرپرسان و ستووننووس و قەڵەمبەدەستەكانى سەر بە لیستى كوردستانى و گۆڕان بەزمانێك لە یەكتر دەدوێن، كە هیچى كەمتر نیە لەو زمانەى لە سەردەمى شەڕى ناوخۆى نێوان یەكێتى و پارتیدا بەكار دەهات.
لیستى كوردستانى كە خۆى بە خاوەن و پارێزەرى ئەزمونى هەرێمى كوردستان دادەنێ و پێى وایە تا قافى قیامەت هەر دەبێ ئەو دوو حزبە باڵادەست بن، ئەگەر چى ئەنجامەكان تا رادەیەك تووشى شۆكى كردووە، بەڵام بە بەراورد لەگەڵ ئەو ناڕەزاییە بەرفراوانەى چەند ساڵێكە لە شەقامى كوردیدا هەیە، بەهەق بێ یان بەناهەق زۆرینەى هێناوە و حكوومەت پێك دەهێنێتەوە، لەبەرئەوە پێویستە چیدى دەست لە بەخائینكردن و جۆشدانى لایەنگرانیان لەدژى ركابەرەكانیان هەڵگرن .
سەرۆكى هەرێمى كوردستان لە كۆبوونەوەیەكی ئەم دواییەیدا راشكاوانە گوتى "تا من مابم ناهێڵم جارێكیتر خوێنى كورد بەدەستى كورد بڕژێ"، بەڵام رێگرینەكردن لەو زمانەى لە هەندێ لە سایتەكان و رۆژنامەكانى سەر بەو دوو حزبە و لەو نەفەسە ئاگراوییەى لەنێو بەشێكى بەرچاو لە جەماوەرەكەیاندا هەیە، دوور نییە بەئاكامێكى وا خەتەرناك بگات كە بەسەرۆكى هەرێمیش كۆنترۆڵ نەكرێ.
ئاخر گەر وا نەبوایە دواى سووتاندنى بارەگاكانى یەكگرتوو لە ساڵى 2005، جارێكیدى هەڵكوتانە سەر بارەگاكانى حزبەكانى سەر بە لیستى خزمەتگوزارى و چاكسازى و لیستى گۆڕان لە 26ى تەمووز رووى نەدەدایەوە و نێچیرڤان بارزانى ناچار نەدەبوو داواى لێبوردنیان لێ بكات و بەڵێنى لێپێچینەوە لە "گێرەشێوێنان" بدات.
كوردستان ئەمڕۆ پێویستى بە شەڕى دیموكراسی و شەڕى پرۆژە و بەرنامە هەیە، نەك شەڕە جوێن و داشۆرین و ئاڵۆسكاندن و هەڵدانەوەى لاپەڕە خوێناوی و ئابڕوبەرەكانى یەكدى. هەڕەشەكردنى هەندێ لە بەرپرسانى یەكێتى بەبڵاوكردنەوەى لاپەڕەى گەندەڵییەكانى جیابووەوەكانى حزبەكە، ئەو گەندەڵییانەى بەرپرسان تا پێكەوەن دەیشارنەوە و كە لێك ترازان ئاشكراى دەكەن، بۆ ئەم كەشوهەوایەى كوردستان جگە لە گرژكردنى دۆخەكە هیچى ترى لێ سەوز نابێ.
لیستى گۆڕانیش ئەگەرچى بنچینەكەى بەشێك لە رێكخستنەكانى یەكێتیى نیشتمانییە، بەڵام توانى رێژەیەكى بەرچاو لە دەنگە ناڕازییەكانى شەقام، ئەوانەى ساڵانێكە خەون بە گۆڕانكارییەكەوە دەبینن، لە خۆى كۆ بكاتەوە، تەنانەت بە دەنگى هەندێ لە لایەنگرانى لایەنە ئیسلامیەكانیشەوە. ئەو لیستە بە بەراورد لەگەڵ كورتیى تەمەنى، رێژەیەكى باشى دەنگەكانى هێنا، ئەگەر پێیشى وا بێ هێشتا هەقى خۆى وەرنەگرتووە، بەڵام جێى خۆیەتى ئیدى لە بیرى ئەوەدا بێ چۆن چۆنى ئەو متمانەیە بپارێزێ، كە سەدان هەزار دەنگدەر بەهۆى بەڵێن و دروشمەكانییەوە پێیان بەخشى.
ئاخر لیستى گۆڕان زیاتر لە هەر لیستێكى تر لەبەردەم تاقیكردنەوەیەكى مێژووییدایە، چونكە ئەو هێزێكى گەورەى وەك یەكێتیى نیشتمانیى لەت و لاواز كرد، كە پارسەنگێكى گەورە بوو بۆ ململانێى هێزە دەسەڵاتدارەكان لە كوردستاندا، ئەمە جگە لەوەى ناوچەى ژێر دەسەڵاتى یەكێتى لانكەى سەرهەڵدان و گەشەى ئەو جموجوڵ و ئازادییە سیاسی و رۆژنامەوانییەیە كە لە كوردستاندا هەیە.
ئەمە راستییەكە نكولى لێ ناكرێ، هێزێك ئەم هێزە لە بەرامبەر ركابەرە مێژووییەكەى لەت و لاواز بكات ئەگەر نەتوانێ هێزێكى سێیەمى زیندووتر و دیموكراسیتر بۆ جێگرتنەوەى بێنێتە كایە رووبەڕووى بەرپرسیارێتییەكى مێژوویى و ئەخلاقى دەبێتەوە.
پێویستە هەردوولا رێ لەو بەرپرس و رۆژنامەنووس و هەوادارانەیان بگرن كە وەك كتكە نەوتینە خەریكى خۆشكردنى ئاگرێكن، كە سەرەنجام هەرێمەكە بەگشتى و خەڵكى رەشوڕووتى كوردستان تێیدا زەرەرمەندى یەكەم دەبن.

الأربعاء، 7 أكتوبر 2009

*الحضارات و القوى،
بـــين الصــراع والتدافـــــع




عمر علي غفور
الشائع في الاوساط الثقافية العالمية-والكردستانية ايضا- ان هناك نمطين متناقضين من الرؤية الفكرية حول طبيعة العلاقة التي يجب ان تقام و تسود بين الحضارات او القوى السياسية الختلفة: رؤية تؤمن بمبدأ (الحوار و التعايش و ابقاء الاخر) و تدعو اليه، واخرى تؤمن بمبدأ (الصراع و تصفية الاخر و اقصائه).
فحسب الاولى، لاينبغي لاية حضارة او قوة سياسية، ان تجحد الاعتراف بالاخر و بحقه في الوجود و المشاركة، فعدم الاعتراف به يعني-فيما يعني- تمهيد الارضية لتصفيته و اقصائه بهدف التفرد بالهيمنة على الساحة مستغلة في ذلك تفوقها المرحلي وامكانياتها التقنية الضخمة. من هنا تدعو هذه المدرسة الى تبني مبدأ الاعتراف بالاخر و التحاور و التعايش معه بدلا من انكار وجوده و محاولة اقصائه بشتى الوسائل.
بينما المدرسة الثانية ترى، او على الاقل تتعامل على ارض الواقع بشكل يوحي بذلك- ان العلاقة بين الحضاراتهي علاقة حرب و تصادم، وهي علاقة دموية تقوم على مبدأ (البقاء للاقوى ساعدا)، وسيكون من حق القوي ان يبيد الضعيف و محوه من الوجود باية وسيلة كانت.
نظرية (صراع الحضارات) او بالاصح (صدام لحضارات) فرضت نفسها بقوة بعد ان اعلن (صموئيل هنتنجتون) اطروحته حول (صراع الحضارات) في اوائل التسعينات، تنبأ فيها بحدوث صراع بين الحضارة الغريبة من جهة، والحضارتين الاسلامية و الكونفوشيوسية من جهة اخرى، والتي تنتهي -حسب النظرية- بانتصار النمودج الغربي. هنا تنفرد حضارة واحدة على العالم عن طريق هذا الصراع. من هنا سميت النظرية بـ(نظرية صراع الحضارات) على الرغم من ان هنتنجتون لم يدع الى اشعال هذا الصراع كما لم ينظر له وانما عمد الى مجرد قراءة الواقع و تحليلها ومن ثم الخروج منها بهذا التنبأ.
و كرد فعل على هذه النظرية-التي يرى البعض انها انجيل السياسة الخارجية الامريكية-برز على الساحة اطروحة اخرى معاكسة تدعو وتنظر لعدم حدوث هذا الصراع عن طريق تبني اسلوب اخر في التعامل والاحتكاك بين الحضارات وهو مبدأ (الحوار بين الحضارت)، حيث في ظل هذا المبدأ لاتميل أي حضارة للاستبداد والطغيان، بل تعيش الحضارات جنبا الى جنب تحكم علاقاتها الحوار و الاحترام المتبادل.
وكان من بين اقطاب هذه المدرسة التعايشية بعض الكتاب و المفكربن الاسلاميين، حيث بدأوا بالتنظير لهذه الفكرة تحت اسم مشابه و هو فكرة(تدافع الحضارات) مستندين في ذلك على ايتين من القران الكريم تمتدحان ظاهرة التدافع في المجتمع البشري، و يرى هؤلاء ان التدافع هو عكس الصراع، الذي يؤدى الى الغاء الاخر-حسب رأيهم.
فما هو (التدافع) وما وجه تشابهه مع فكرة (الحوار و التعايش)، وكيف امكن استنتاج هذة الفكرة من مفهوم (التدافع)، وما وجه تناقضه مع فكرة (الصراع) او (الصدام) الذي تحدث عنها هنتنجتون؟!
يرى هؤلاء ان الاسلام يؤمن بمبدأ التدافع و يرفض فكرة الصراع، لان الصراع في القران يعني الغاء الاخر و اقتلاعه من الجذور، يقول تعالى: ( فترى لاقوم فيها صرعى كأنهم أعجاز نخل خاوية، فهل ترى لهم من باقية)، فـ(الصرعى) يعني (المقتول او المصروع)، بينما الاسلام يعترف بوجود الاخر وبالتعايش معه لذلك فهو يطرح بدلا من ذلك فكرة التدافع التي تعني منافسة الاخر والدفع به من موقع الى اخر(حرب المواقع) لا ازالته من الوجود، انظر قوله تعالى (ولو لا دفع الله الناس بعضهم ببعض لفسدت الارض) (ولولا دفع الله الناس بعضهم بببعض لهدمت صوامع و بيع و صلوات و مساجد يذكر فيها اسم الله..).
هذه الفكرة رائعة في روحها و افاقها، ويمكننا الاتيان بالعديد من النصوص التاسيسة التي تدعمه ليس بينها بالضرورة هاتين الايتين، ولكن ستبقى هذه الفكرة مهددة بالانهيار اذا ما اصر المنظرون لها على ربطها بالايات التي تتحدث عن التدافع وكانها هي الوحيدة التي تدل على قبول الاسلام بفكرة الحوار و التعايش، أو ان التدافع لايمكن ان تدل على الصراع-الدموي- ايضا.
في البداية أرى ان ايمان الاسلام بالتعايش لايعني البتة انه يرفض فكرة الصراع و يستحسن تبني التدافع، لانه لايوجد دليل على ذلك. فالقران لم يشرح لنا ماهو الصراع او ماهو التدافع، بل نحن من شرحناه و اسقطنا المعنى الذي بدت لنا على الايات. فكلمة (الصراع) لم ترد في القران ولو مرة واحدة لا في مقام المدح ولا في مقام الذم، الذى ورد هو كلمة (صرعى) في الاية المذكورة سلفا ببمعنى المصروع أو المقتول، وليس هناك مايوجب على الباحث الربط بين ما تدل عليه كلمة (صرعى) وما تعنيه كلمة (الصراع) في وقتنا الحاضر.
وحتى لو افترضنا-جدلا- وجود قرابة بين معنيي الكلمتين، فان هذا لايخفي حقيقة ان مصطلح (الصراع) في عصرنا هذا اخذ مدلولا تختلف عن المدلول اللغوي للكلمة كما هو الحال مع كثير من المصطلحات التي لها معنى لغوي واخر اصطلاحي قد يختلف قليلا او كثيرا عن المدلول اللغوي. لذا فحين نتحدث اليوم عن مفهوم الصراع لابد لنا ان نأخذ هذه الحقيقة بعين الاعتبار لا أن نكتفي بالمدلول اللغوي و التاريخي للكلمة كما ورد في المعاجم اللغوية.
(الصراع) باختصار تعني الجدلية او التنافس او التضاد (او قل التدافع) بين الوحدات او الكيانات الاجتماعية او السياسية او الحضارية المختلفة.فـ(الصراع) يطلق على ذات الجدلية او العملية الديناميكية التي تحصل بين التجمعات، لذا فهو في ذاته لا (ابقائي)-كما في الاجواء الحرة و الديمقراطية، ولا(اقصائي)-كما في الاجواء المتوترة التي تسود فيها قيم الاستبداد. قد يؤدي الصراع الى هذا وقد يؤدي الى ذاك. فـ(ابقائية) الصراع او (اقصائيته) تعتمدان على طبيعة الاجواء التي تتم فيها الصراع، والعقلية والقيم السائدة، والاليات و الادوات و الوسائل التي تستخدم فيه، والغاية التي يبتغيها المتصارعون من هذا الصراع أهي لابادة الاخر أم للفوز عليه. وكل هذا يحدده أطراف الصراع لا ذات عملية الصراع.
فقد يكون الصراع عنفيا دمويا الهدف منه القضاء على الاخر بالقوة، وقد يكون صراعا مدنيا وسائله الفكرو المنطق و القدرة على تقديم الافضل. وقد يؤدي هذا الاخير الى اضعاف الاخر او حتى ازالته من الساحة، ولكن هذا يتم بالوسائل المدنية التي أقرتها جميع الاطراف بما فيها الخاسرون، والتي تعطي الفرصة للمهزوم لكي ينهض من جديد و يناهض الاخرين اذا ما استطاع تجاوز سلبياته واستدرك وضعه وكسب رضا الشارع.
فالصراع اذن صراعان: صراع دموي اقصائي و صراع مدني ابقائي، والتدافع كذلك، فقد يكون تدافعا دمويا يصرع الاخر و يقتله، وقد يكون تدافعا مدنيا يناهض الواحد الاخر، يضعفه و قد يزيله، ولكن يبقى الجميع مؤمنين بحق الاخر في الوجود اذا كان موجودا. وليس هناك مايدل على حصر القران معنى التدافع في التنافس المدني فقط، كما ليس فيه ما يدل على انه يرفض الصراع او يرفض حتى التدافع العنفي اذا ما استجدت اجواء مهددة، فهو يدعو الى رد العدوان (فمن اعتدى عليكم فاعتدوا عليه بمثل ما اعتدى عليكم)، يدعو الى مجادلة اللاخر المسالم بالتي هي أحسن، أما حين يميل هذا الاخر الى الظلم و العدوان وقتها يتغير لغة القران معهم فيدعو الى استبدال الية التدافع الى الية يتناسب و مقتضيات الواقع الراهن(ولاتجادلوا أهل الكتاب الا بالتي هي أحسن الا الذين ظلموا منهم). وليس هناك ما يدل على ان التصادم المسلح والذي يؤدي الى القتل والصرع ليس تدافعا، بل العكس هو الاقرب الى الصحيح، فكلتا ايتي التدافع جاءتا في سياق الحديث عن الصراع المسلح-لا المدني. ففي سورة البقرة يتحدث القران عن القتال الذي نشب بين جيش داود-عليه السلام- و جيش جالوت، والذي انتهى بمقتل جالوت على يد داود و هزيمة جيشه، فيقول تعالى: (فهزموهم باذن الله وقتل داود جالوت و اته الله الملك والحكمة و علمه مما يشاء..) ثم يضيف مباشرة: (ولولا دفع الله الناس بعضهم ببعض لفسدت الارض).
أما الاية الاخرى فقد جاءت في سياق مماثل. ففي سياق الحديث عن اذن الله للمسلمين لحمل السلاح و رد العدوان بالقوة يقول تعالى: (اذن للذين يقاتلون بانهم ظلموا وان الله على نصرهم لقدير، الذين أخرجوا من ديارهم بغير حق الا ان يقولوا ربنا الله..) ثم يختم بقوله: (ولولا دفع الله الناس بعضهم ببعض لهدمت صوامع و بيع و صلوات و مساجد يذكر فيها اسم الله..)
من هنا خطورة بناء فكرة التعدد والتعايش والتنافس المدني من منظور اسلامي على الايات التي تتحدث عن التدافع، لان السياق تميل الى المعنى المعاكس، أقصى مايمكن الاستنتاج من مفهوم التدافع هو انه يدل على مايدل عليه مفهوم الصراع بوجهيه المدني الابقائي و العنفي الاقصائي. و هنتنجتون في اطروحته تحدث عن النمط العنفي من الصراع وهو يقول فيه (ان للاسلام حدودا دموية)، من هنا يذهب البعض الى اعتبار النزاع البوسني- الصربي، والكوسوفي- الصربي، والالباني-الصربي، و الشيشاني-الروسي، واخيرا الصراع بين القاعدة والولايات المتحدة مؤشرات على صراع الحضارتين الاسلامية و الغربية، وكل هذه النزاعات نزاعات أو صراعات دموية و ليست مدنية، لذلك فاطروحة هنتنجتون هي في الحقيقة عن (صدام الحضارات) و ليس عن (صراع الحضارات) بالمعنى الدقيق لكلمة الصراع، لانه استشهد لنظريته بمثل هذة الحروب والصراعات الدموية.
فالصراع ليس كله شرا، بل الشر و الوباء الوبيل هو في العقلة الدموية و التفكير الاستبدادي و الدموي الذي ينتج الصراعات الدموية التي تهدف ابادة الاخر، أما الصراع المدني و الحضاري فهو ضرورة حياتية للمجتمع البشري ولا حيلة لنا في ممارسته. وهدا النوع من الصراع قائم في المجتمعات الديمقراطية، وأصبح عنصرا من عناصر القوة للمجتمع لاعنصرا يهدد مستقبله و يبدد طاقاته.
والتدافع ليس نقيضا للصراع بل هو مجرد تصوير لعملية الصراع التي هي عملية تدافعية، أو قل هو الصراع نفسه، والذي بدونه يتعفن الحياة و تفسد الارض-حسب التعبير القراني.
وأخيرا ماقيل بشأن الصراع(التدافع) بوجهيه بين الحضارات يمكن قوله عن الصراع بين اللاحزاب والتيارات داخل مجتمع واحد.
* بين الغزو الفكري والصــراع الفكري
...............
عمر علي غفور


في مقال له بعنوان (الافكار المستوردة) ينتقد (فهمي هويدي) موقف بعض المسلمين الذين يعيبون على بعض الافكار الرائجة في مجتمعاتهم لكونها افكارا مستوردة من الخارج وليست نابعة من الداخل، الامر الذي يقتضي -حسب اعتقادهم- نبذها ومحاربتها لانها افكار دخيلة وغير اصيلة وخطرة، وكأن مجرد كون فكرة ما مستوردة ودخيلة كافٍ لكي يجعلنا نقاطعها ونحاربها دون الحاجة الى دراستها وتقييمها والاستفادة منها ان رأينا فيها وجه حق...
ومن الانتقادات التي وجهها هويدي -فيما اتذكر- الى هذه الرؤية الشائعة في الاوساط الاسلامية حيال الافكار الجديدة، ما معناه: انه اذا قبلنا بهذا المنطق -أي منطق رفض ومقاطعة ومحاربة اية فكرة جديدة لمجرد انها مستوردة او آتية من الخارج- فسيكون من حق الآخرين الذين يخالفوننا العقيدة والفكر ان يسدوا ابوابهم في وجه دعوتنا وافكارنا التي نصدرها لهم وان يقاطعوها ويحاربوها دون الاستماع اليها ومناقشتها، أليست افكارنا افكارا مستوردة ايضا بالنسبة لهم؟
اظن ان هذه الازدواجية في موقف بعض الاوساط الاسلامية التقليدية والحركية من قضية الصراع الفكري بين المسلمين وغيرهم ومن اعطاء الحرية للجميع لكي يعرضوا افكارهم بحرية، لا تزال معضلة شائكة، وضعفا -فيما اظن- لم يتم بعد تجاوزه حتى من قبل اكثر الحركات او المفكرين انفتاحا واعتدالا.
فالداعي المسلم والاسلامي يعيش في مجتمع غربي حرا آمنا، معززا مكرما،يبشر بدينه ويدعو اليه بحرية بل وقد يهاجم بشدة النظام الفكري والسياسي الذي وفر له هذه الحرية في الدعوة لدينه بحرية دون ان يمسه احد بسوء، فالقانون يحميه.. واذا ما حدث ان تعرض مسلم او داع لبعض المضايقات بسبب من بعض التزاماته الدينية التي قد تتعارض مع سياسة هذا البلد او ذاك، يتحدث البعض وكأن الغرب قد سد كل الابواب امام المسلمين وصادر حرياتهم..
ولكن ما ان يأتي داع غير مسلم فيدعو الى معتقده في بلد مسلم حتى تثور ثائرة المسلمين على هذا الشخص، والجهة التي اعطته هذه الفرصة، لكي يبث من خلالها سمومه!.. اما اذا حدث ان بدل مسلم دينه نتيجة هذه الدعوة فالمصيبة اكبر، هذا في حين ان المئات من الغربيين يبدلون دينهم ويسلمون نتيجة لدعوة الدعاة المسلمين، دون ان يثور عليهم الناس او السلطات هناك.. أليس هذا الموقف ازدواجية، وانانية وضعفا في آن معا؟!.
انا كمسلم افتخر بديني، ولكنني لا افتخر بهذه الازدواجية، وهذه الانانية، وهذا التخوف من الآخر الذي لا زلنا نتصف به ونحن نتعامل مع الفكر والصراع الفكري مع الآخرين؟..
أولا نخشى ان يعتقد الاخرون، اننا بموقفنا هذا نثبت اننا غير واثقين في قدرتنا على مواجهة الآخر ومقارعته او أن ثقافتنا لا تؤمن بحرية الفكر، لذلك نبادر الى سد الطريق عليه كي لا يدلو بدلوه بحرية كما ندلو بدلونا بحرية، وفي عقر داره؟
لماذا نحن فقط من يتحدث عن (الغزو الفكري)؟ وهل ما يسمى بـ(الغزو الفكري) شيء آخر غير عرض الآخر لافكاره بالطرق والاساليب المتاحة لديه؟ اولا نفعل نحن نفس الشيء؟ بمعنى آخر اولا نغزوهم غزوا فكريا ايضا؟ لم لا يشكون هم ايضا عن غزونا الفكري لهم كما نشتكي من غزوهم لنا؟
ان الطرف الضعيف والخائف هو الذي يشتكي دائما من غزو الفكر المستورد، اما الطرف القوي والواثق من نفسه فانه يسميه التبادل او الصراع او الحوار الفكري، وحتى ان سماها غزوا فانه يرحب به، لان الغزو متبادل وليس غزوا من طرف واحد.. من هنا ازعم اننا لو كنا واثقين من قدراتنا المعرفية وباننا سنفوز باية مواجهة مع الآخر اذا ما حدثت؛ ما كنا لنتحدث بهذه الضخامة عن (الغزو الفكري) وخطورته، وما كنا لنتحفظ هذا التحفظ الشديد من اعطاء حرية الدعوة للآخر في مجتمعاتنا..
قرأت كلاما لـ(سيدقطب) يقول: »ان حرية الاعتقاد هي أول حقوق الانسان التي يثبت له بها وصف الانسان، فالذي يسلب انسان حرية الاعتقاد انما يسلبه انسانيته ابتداء، ومع حرية الاعتقاد حرية الدعوة للعقيدة، والامن من الاذى والفتنة.. والا فهي حرية بالاسم لا مدلول لها في واقع الحياة« (*)، يفهم من هذا الكلام اننا لو اعطينا شخصا الحرية في ان يكون نصرانيا او ملحدا او..، فان هذا الحق يقتضي اعطاؤه الحرية في ان يدعو الى معتقده ايضا، ولكن في واقع الحال لا يزال المجتمع الاسلامي والعقلية الاسلامية السائدة بعيدة كل البعد عن قبول واقرار هذا الحق للآخر. فالجدل حول حق الانسان الملحد –مثلا- في العيش في المجتمع الاسلامي والتعبير عن افكاره لا يزال بين اخذ ورد من قبل المفكرين الاسلاميين، واكثرهم انفتاحا ومرونة حتى الآن –حسب اطلاعي- هو موقف الدكتور محمد سليم العوا الذي يرى ان من حق الانسان الملحد ان يكون كذلك، ولكن يشترط في ذلك ان لا يعبر عن هذا المعتقد ولا يدعو اليه..
ولكن ألا نفرغ بهذا الشرط مقولة »مع حرية الاعتقاد حرية الدعوة للعقيدة، والامن من الاذى والفتنة.. والا فهي حرية بالاسم لا مدلول لهافي واقع الحياة « من محتواها.. هذا الموقف الذي انتج جيشا من المنافقين والمتلبسين الذين يتمسحون بالاسلام جهرا وهم يكنون له الحقد والكراهية في قرارة انفسهم. أبهذا ينتصر الاسلام ويسود؟.
هذه السطور ليست دعوة الى فتح الباب امام اية فكرة للتبشير بنفسها بيننا، بقدر ما هي دعوة للعقل الاسلامي لنبذ هذا التخوف والازدواجية في الموقف من »حرية الافكار المختلفة للدعوة لنفسها«، وهذه الحساسية والخوف من اعطاء الحرية للآخر كي يقول ما يقول، ويعتقد بما يعتقد، بحجة ان الاسلام سيكون في خطر، وهذا محض وهم! في حين اننا نؤمن بأن»وللـه الحجة البالغة« ، وان الاسلام هو الدين الخاتم الذي سيظهر على الدين كله، اذا ما كانت هناك ارضية حرة للدعوة والحوار…


(*) الفكر الاسلامي، قراءات و مراجعات، زكي ميلاد، ص30، نقلا من (في ظلال القران، سيد قطب، بيروت، دار احياء التراث العربي، ج1، ص425 .